ستافی پزیشکی زاهیدان شکستی لە چاودێریکردنی دروستی ژنانی دووگیان هێناوە

ژنێکی بەلووچ بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، ڕەخنەی توندی لە چارەسەرنەکردنی چارەسەری دروست و کارامە لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی پزیشکی لە شاری چابەهار سەر بە زاهیدان گرت و ڕایگەیاند کە کچەکەی و بووکەکەی دوای منداڵبوون تووشی کێشەی زۆر بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٢٥ی حوزەیران کەمپەینی چالاکانی بەلووچ کە لە بواری مافی مرۆڤ لە سیستان و بەلوچستان کار دەکەن، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێکی بەلوچیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا بە توندی ڕەخنە لە نەبوونی مامەڵەی دروست و کارا لەلایەن پزیشک و کارمەندانی پزیشکی لە چابەهار لە زاهیدان دەگرێت، وتیشی: دوو ساڵ لەمەوبەر کچەکەم بردە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار بۆ منداڵبوونێکی سروشتی، کاتێک منداڵەکە لەدایک بوو، کچەکەم کێشەی هەبوو و درەنگ هۆشی هاتەوە، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت، گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێشەوە ڕەوانەی ئێرانشاریان کرد و دوای ئەوە کێشەی گورچیلەی توشبوو، ناچار بوو شۆردنی خوێنی بۆ بکرێت،

 

لە درێژەی گرتە ڤیدیۆکەیدا، دەڵێت: لە کێشەی کچەکەم ڕزگارم بوو و ئێستا بووکەکەم هێنایە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار بۆ منداڵبوونێکی سروشتی، دوای منداڵبوون، هێنرایە بەشی نەخۆشخانە، کاتێک بۆ ڕۆژی دواتر چووە گەرماو تووشی سەر گێژبوون بوو، دوای ئەوە بووکەکەم بەبێ ڕەزامەندی خێزانەکەمان بردرا بۆ ژووری نەشتەرگەری، منداڵدانی دەرهێنرا.

 

دوای ئەو ڕووداوە، بە قسەی ژنەکە، سەرۆکی نەخۆشخانەکە وتوویەتی سکاڵا تۆمار مەکەن، ئێمە بە بڕە پارەیەک قەرەبوو دەکەینەوە.

 

نەخۆشخانەکانی بەلوچستان نزمترین ستانداردی پزیشکییان هەیە، حکومەت نەک هەر هەوڵی باشترکردنی بارودۆخی تەندروستی و چارەسەرکردن لە بەلوچستان نادات، بەڵکو کێشەی تەندروستی و چارەسەری لەو ناوچانە بە شێوەیەکی سیستماتیک لەلایەن خودی حکومەتەوە بەسەر خەڵکدا زیاد دەکرێت.