بەخشینی خەڵاتی ڕێناتا فۆنتە بە ٤ ژنی ئەفغانی

لە ٢٥ ساڵەی دامەزراندنیدا، کۆمەڵەی دۆن ئینسیمی ئیتاڵی خەڵاتی ڕێناتا فۆنتی پێشکەش بە چوار ژنی ئەفغانی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٩ی ئایار، خەڵاتی ڕێناتا فۆنتی لەلایەن یەکێتی DONNE INSIEME (یەکێتی ژنانی یەکگرتوو)ی ئیتاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە چوار ژنی ئەفغانی، بەهۆی چالاکییەکانیان لە بوارەکانی پێشخستنی یاسای قەدەغەکردنی توندوتیژی، شەڕکردن بۆ ڕەگەز یەکسانی و ئازادی ڕادەربڕین.

 

ئەو ژنانەی خەڵاتەکەیان پێبەخشرابوو، بریتین لە، پزیشک بەتول حەیدەری، سدیقە مشتاق، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ئاژانسی هەواڵی "دەنگی شەهروەند"، پزیشک نسا محەمەدی و ڕازیە ئیحسانی، کە لە مەراسیمێکدا لە شاری لێچی پایتەختی ئیتاڵیا ئەم خەڵاتانەیان وەرگرتووە.

 

بەخشینی خەڵاتی ڕێناتا فۆنتی لە ٢٥ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەدا بوو، دەستەی خەڵاتەکە داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە ئاوڕێک لە دۆخی ژنانی ئەفغانی و ئەو سنووردارکردنانە بدەنەوە کە بەسەریاندا سەپێنراوە.

 

ڕێناتا فۆنتی چالاکوانێکی سیاسی ئیتاڵی بوو، ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن باندێکی مافیا لە نزیک ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا و دوای ئەوەش یەکێتیی ژنانی یەکگرتووی ئیتاڵیا، وەک یەکەم ژنی قوربانی توندوتیژییەکەیان تۆماری کرد، ساڵانەش وەک خەڵات پەیکەرێک بە ناوی ئەوەوە دەدرێت بەو کەسانەی کە لە بواری مافی مرۆڤ و بەرەوپێشبردنی یاسای قەدەغەکردنی توندوتیژی کار دەکەن.