"سەرکەوتنی هێزە دیموکراتیکەكان لە تورکیا کاریگەری لەسەر شەنگالیش دەبێت"

عەدول شەمۆ، ئەندامی تاژێ، ڕایگەیاند کە ڕووخانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەبێتە هۆی ڕووخانی پەدەکە و وتی: ئەگەر هێزە دیموکراتیكەکان لە تورکیا سەرکەوتوو بن، ئەوا کاریگەری لەسەر شەنگالیش دەبێت.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال-هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارو خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا کە ١٤ی ئایار لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت،چەند ڕۆژێکی ماوە و هەڵسەنگاندن لە زۆر بواردا بەردەوامە، گەلی شەنگال و ئێزیدییەکان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج، هاوڕان لەسەر ئەوەی بەهۆی سیاسەتی داگیرکاری حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کاریگەری دەبێت لەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە.

 

 

عەدول شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئێزدی- تاژێ ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە خەڵکی تورکیا سیاسەتەکانی حکومەتیان لەبیربێت و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و وتی:  خەڵکی باکووری کوردستان نابێت بوومەلەرزەکە و هەموو سیاسەتە فاشیستییەکانی حکومەت لە دژیان لەبیربکەن و بە گوێرەی ئەوە دەنگ بدەن، ئەردۆغانی فاشیست دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو شوێنێک بە خوێنڕشتن مسۆگەر بکات.

 

"سەرکەوتنی تورکیا و باکووری کوردستان دەبێتە سەرکەوتنی شەنگال"

عەدول شەمۆ وتی: ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر منداڵان و دامەزراوەکانمان و کۆبوونەوەکانمان، پێشەنگەکانمانی شەهید کرد وەک مام زەکی، هەڤاڵ زەردەشت، شەهید دژوار، پیر چەکۆ و ئاگر جەفری، ئەگەر هێزە دیموکراتیکەکان لە باکوور سەرکەوتوو بن، گەل هەناسە دەدەن، ئەمە کاریگەری لەسەر تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالیش هەیە.

 

"کەوتنی فاشیزمی ئاکەپە تێکشکاندنی پەدەکەیە"

عەدول شەمۆ ڕایگەیاند، چیتر گەل سیستمە فاشیستی و کۆمۆنیستییەکان قبوڵ ناکات و وتی: دەبێت شەهیدەکانمان بپارێزین، چیتر مرۆڤ ناتوانێت بەم شێوەیە بژی، ئەردۆغان جگە لە ڕەنگ و ئاڵا و زمان و باوەڕەکەی هیچ کەسێک قبوڵ ناکات، تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکشکاندنی پەدەکەیە، چونکە پەدەکە هاوپەیمانی ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغانە، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ئێزدییەکان لە باکووری کوردستان و دەرەوەی وڵات، تەنها جەختکردنەوەیە لەسەر سەرکەوتن، ئێزدییەکان و هەموو چەوساوەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێننەوە.