ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوڵیان بەخشییە ژنانی شاری سلێمانی
ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ٨ی ئادار نێرگز و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین"یان بەخشییە ژنانی شاری سلێمانی.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان نیشتەجێن، بەبۆنەی ٨ ئادار نێرگز و پەیامی ٨ ئاداریان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین" بەخشییە ژنانی سلێمانی.
سروە سنە، وەک ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری چالاکییەکە بوو، پیرۆزبای ڕۆژی ٨ ئاداری لە ژنانی کورد و ژنانی هەموو جیهان کرد و وتی: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان، ئەمڕۆ گوڵ بڵاودەکەینەوە و پیرۆزی دەکەین لە هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان و هەر چوار پارچەی کوردستان، هیوای ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازین لەم ڕۆژەدا.
ئەم چالاکییەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانلە چوارچێوەی چالاکییەکانی ژنانە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، کە لە کوردستان و جیهاندا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.