پێدەچێت منداڵانی ونبووی بوومەلەرزەکە درابێتنە تەریقەتەکان

وەک باس دەکرێت ئەو منداڵانەی لە دوای بوومەلەرزەکەوە دیار نەماون، دراونەتە تەریقەتەکان، ژمارەیەکی زۆریش منداڵ براونەتە گوندی مەنزل و لە شاری چادردا جێگیرکراون.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- لە شاری سەمسور کە دوای بوومەلەرزەکە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، دەوترێت ئەو منداڵانەی دوای بوومەلەرزەکە دیار نەماون، دەدرێنە تەریقەت، لەو شارەی کە دامەزراوەی ئایینی، دامەزراوەی یارمەتییە مرۆییەکانی IHH، تەریقەتی مەنزل و کۆمەڵەی بەشیر و چەندین گروپی جیاواز هەن، ئەندامانی تەریقەتەکان زیاتر لە بەرپرساری شارەکە دەبینرێت، هەروەها لەو ناوچانەدا ڕۆژ بە ڕۆژ هەبوونی منداڵانی ونبوو لە زیادبووندایە.

 

هەواڵی پێدانی منداڵان بە تەریقەتەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوبووەوە و کاردانەوەی بەدوادا هات، یەکێک لەو تەریقەتانە مەنزلە، کە گوندێکە لە شارۆچکەی سەمسور و ماوەیەکی زۆرە لە کوردستان و تورکیا کار دەکەن، دوای بوومەلەرزەکە چادریان لە گوندەکە دانا، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە بە ناوی "ڕێگای مەنزل" لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، چەندین منداڵ دەبینرێن، کەسوکاری منداڵەکانیش دەڵێن هیچ زانیارییەکانیان لەبارەی ئێستا لەبەردەستدا نییە.

 

کەسانی ئاینی دەیانوێت خولەکانی قورئان خوێندن لە چادردا بکەنەوە

زانراوە کە جگە لە مەنزل، ئەندامانی دەزگای دیانەت دوای بەخاکسپاردنی هەر تەرمێک لەگەڵ خێزانەکەیاندا گفتوگۆ دەکەن و سەردانی چادرەکانی ناو شار دەکەن. دەیانەوێت تیایاندا خولی قورئان خوێندن بۆ منداڵان بکەنەوە، یەکێک لەو شوێنانەی کە چادری تێدا دانراوە لە سەنتەری شار جگە لە تەریقەتی دیانەت، کۆمەڵەی هاریکاری مرۆیی-HAKە، ڕاشگەیەندراوە، کە سەدان خێزان لە چادرەکانی شاردا هەن و خەڵکێکی زۆر هەن، کارەکانی ئەو کۆمەڵەیە زۆر جیاواز نین لەگەڵ کۆمەڵەکە و تەریقەکانی دیکە.

 

"چەند هەفتەیەکە هیچ زانیارییەک لە برازاکەمەوە نیە"

یەکێک لەو منداڵانەی کە لەشارەکە دیارنەماوە تەمەنی ١٢ ساڵە بە ناوی" هیرانور تومساڤاش" کە گوایە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکە لەلایەن تیمە خۆبەخشەکانەوە ڕزگارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام جارێکی تر هیچ زانیارییەکی بەدەست نەگەیشتووە، خێزانەکەی دەڵێن هیچ نەخۆشخانەیەک لە تورکیا نەماوە کە بۆی نەگەڕێین، فوندا ئۆزناجار، پوری هیرانور، وتی: لە هیچ شوێنێک تەرمەکەی نەدۆزرایەوە، دایکم ڕۆژی دووشەممە دەچێتە تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی، ئێمە لە هەموو شوێنێک گەڕاین، بەڵام هیچ تۆمارێک لە هیچ شوێنێک نییە، تەریقەت و بابەتی جیاواز دێنە ناو ڕۆژەڤەە، بەڵام نازانم چۆن لێکۆڵینەوە بکەم و چی بکەم.

 

 

فوندا ئۆزناجار دەربارەی تێکەڵبوونی تەرمەکان قسەی کرد و وتی: خوشک و زاوا و منداڵەکانیانم لەدەستدا، کاتێک ئەوانمان لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا لابرد، خرانە ناو ئۆتۆمبێل و چەند کاتژمێرێک لەبەردەم دەرگای پرسگەکە چاوەڕێمانکرد، دواتر زانیمان کە ئەوان براونەتە گۆڕستان، هیرانۆر ئەمانەتی خوشکی منە، تەنها من و ئەو لە خێزانەکە ماینەوە، ئێمە چاوەڕوانین کەسێک شتێک بڵێت.