"تەرمەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەژێر باراندا مانەوە"

فاتمە فینجان، قوربانی بوومەلەرزەکەی سەمسور ڕایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە ١٠ تەرم کە خۆیان لە ژێر وێرانەکانی شوقەکاندا دەریانهێنابوو، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێر باراندا مانەوە.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

سەمسور- لە سەمسور کە بەهۆی دوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی شوبات و دواتر وێران بوو، کات لەو ڕۆژەدا وەستا، هەزاران کەس بەیانی لەبەر سەرما دەستپێدەکەن و لەناو چادرەکاندا لەپێناو ژیان دەجەنگن، هەموو ئەوانەی لە بوومەلەرزە ڕزگاریان بووە لە سەمسور دەڵێن: "ئەگەر زووتر بهاتنایە بە هانامانەوە، ئەمە ڕووی نەدەدا".

 

کۆتایی هەموو چیرۆکێک بێدەنگییە...

فاتمە فینجان لەبەردەم شوقەیەکی وێران وەستابوو وتی "هیچمان نەماوە بیڵێین، ئێمە بۆ مردن بەجێهێڵراین، فاتمە کە کوڕە ئۆتیزمەکەی لە خەو هەڵیساندوون و داوای لێکردن بچنە دەرەوە، باسی ساتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە دەکات و دەڵێت:  ماڵەکەمان بە تەواوی وێران بووە، خێزانێک لە خانوویەکی سێ نهۆمیدا لەگەڵ چوار منداڵەکەیان گیانیان لەدەستدا، خانووەکەیان سێ نهۆمی هەبوو، تەنها منداڵێک ڕزگاری بوو، ١٠ تەرم بە هاوکاری دراوسێکانمان دەرهێنران، چەند کاتژمێرێک کەس نەهاتە ئێرە، ئەو شەوە تەنها لایتێکمان پێبوو، ١٠ تەرممان لە وێرانە دەرهێنا، گرنگ نییە چی بڵێین، هەرکاتێک بیرم دێتەوە هەست بە ناخۆشی دەکەم. ئازارەکانمان زۆرن، کەس نەهات و هیچی نەکرد، ئێمە سێ ڕۆژ لێرە بە تینوو و برسێتی ماینەوە، چاوەڕێی ئەوە بووین بێن بە هانامانەوە، بەڵام کەس نەهات.

 

"بە بێ شۆردن لاشەکان نێژران"

فاتمە فینجان باس لەوە دەکات کە سێ ڕۆژ لەگەڵ تەرمەکانیان لەژێر باران ماونەتەوە، دواجار تەرمەکانیان لەناو بەتانیدا نێژراون و وتی: ١٠ تەرم سێ ڕۆژ لەژێر باران مانەوە، سێ ڕۆژ لەگەڵ منداڵەکانمان لەبەردەمیان وەستاین، لە کۆتاییدا بەبێ شۆردن بەخاکمان سپاردن، ئەوان بە هانای ئێمەوە نەهاتن، ئەگەر هاتنایە منداڵەکانیان ڕزگار دەکرد، ئێمە تەنیا بووین، کەس نەبوون هەرچی بڵێم ناتوانم باسی ئەو ڕۆژانە بکەم من هەرگیز هاوار و گریانی ئەو کەسانە لەبیر ناکەم، دەنگی خەڵکی دەرەوە کە دەیانگوت 'دەنگت بەرز بکەرەوە.