گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا زیاتر لە ٨ هەزارە
بەهۆی بوومەلەرزەكەی ٦ی شوبات لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا تا ئێستا ٨ هەزار و ٥٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ٦ی شوبات کە بەشێک لە شارەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، بووە هۆی ڕووخانی سەدان هەزار خانوو باڵەخانە و وێرانبوونی چەندین شار و شارۆچکە، ڕۆژانەش ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارانیش لە زیادبووندایە.
تائێستا لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ٨ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٧١ هەزار و ٨٤٣ کەس ئاوارە بوون و ٥٥٠ باڵەخانە بە تەواوی ڕووخاون و یەک هەزارو ٥٧٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.