"چارەسەری هێندەی دورگەیەک دوورە"

مەرال دانش بێشتاش، ڕایگەیاند، تا کۆتایی بە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد نەهێنرێت، ناتوانرێت دیموکراسییەکی ڕاستەقینە بنیاد بنرێت و وتی: چارەسەری هێندەی دورگەیەک دوورە.

ئەنقەرە

 

ئێشکگری دادپەروەری پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢١ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە مەراڵ دانش بێشتاش، هشیار ئۆزسۆی، مەحمود تۆگرول، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، عۆمەر ئۆجالان، نەجدەت ئیپەکوز، گوڵستان کیلیچ کۆچیغیت، حسێن کاچماز، زەینەل ئۆزن، کەمال پێکوز بە دروشمی "با یاسا لە ئیمرالییە جێبەجێ بکرێت" بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

 

مەرال دانش بێشتاش لە باخچەی پەرلەمان وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، بۆچوونی سیاسی هەرچییەک بێت، ئەرکی سەرەکی هەموو دیموکراتەکانی تورکیایە کە سیاسەتی گۆشەگیری ئاشکرا بکات، جەختی لەوەشکردەوە کە تا گۆشەگیری لە ئیمرالی هەڵنەگیرێت دیموکراسی لە تورکیا پێکنایەت.

 

"تاکە کەسێک کە بتوانێت تورکیا لەو قەیرانە دەربهێنێت ئۆجالانە"

مەرال دانش بێشتاش وتی: چارەسەر لە دورگەی ئیمرالییە، هەمووان دەزانن کاتێک لە ئیمرالی دیدار و دیالۆگ لەگەڵ کاک ئۆجالان ئەنجام دەدرا، لەو قۆناغەدا باس لە چارەسەر و ئاشتی لە کێشەی کورددا دەکرا، ئێستا ئەم هێزانەی گۆشەگیری دەسەپێنن، دەزانن تاکە کەس کە دەتوانێت تورکیا لەو قەیرانە دەربهێنێت ئۆجالانە، بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر گۆشەگیری دەکەن، ئەوان دەترسن و دەزانن ئەگەر سنووردارکردنەکان هەڵبگیرێن، سیستەمی دزی و گەندەڵییان کۆتایی دێت.

 

خستیەڕوو کە سیاسەتەکانی گۆشەگیری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا جێبەجێ دەکرێن و وتی: ئێستا ئەوانەی لە شەڕدان پێداگرن، لزیندانیانی ئیمرالی بە شێوەیەکی ناڕەوا لە گۆشەگیریدا دەهێڵرێنەوە، ئەمە پێشتر لە هەموو دەرفەتێکدا باس کراوە، داواکاری ملیۆنان و ئێمە دەستکەوت نییە، جێبەجێکردنی بنەماکانی یاسایە، پێویستە بە یەکسانی بۆ هەمووان جێبەجێ بکرێت.