وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەستی لە کار کێشایەوە
کریستین لامبرێکت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە هۆی ڕەخنەی میدیاکانەوە دەستی لە کار کێشایەوە.
ناوەندی هەواڵ
کریستین لامبرێکت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێكی پێنه‌دراوه روونكردنه‌وه له‌باره‌ی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه بدات و بەهۆیەوە ته‌واوی میدیا نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان لێگرتووە، بۆیە ده‌ست له پۆستی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه، كریستین لامبرێكت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ماوه‌ی مانگێكه میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌خنه‌كانیان بۆسه‌ر من و وهزارهتهكهم چڕكردوه‌ته‌وه، میدیاکان هیچ ده‌رفه‌تێكیان نه‌هێشته‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه له دۆخه‌كه بده‌م، به‌ڵام له ئێستادا وا باشتره من ده‌ست له پۆسته‌كه‌م بكێشمه‌وه."
دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا و خودی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش كه‌وتوونه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌ی توندی نێوخۆی و نێودهوڵهتییەکانیش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تا ئێستا نه‌یتوانیووه هاوكاری پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ئۆكراین بكات.
جێگەى ئاماژەیە، پاش ئه‌وه‌ی كریستین لامبرێكت، ناردنی زیاتر له پێنج هه‌زار كڵاوی سه‌ربازی بۆ ئۆكراین ڕاگه‌یاند، ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توندی وڵاتانی ئەوروپا بوەوە.