ژنێکی گەنجی کورد لە بەریتانیا خەڵات دەکرێت

تواناکانی گەنجانی کورد سەرتاپای جیهانی گرتووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ژنێکی گەنجی کورد لە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی بەرزی نمرەی قوتابخانەوە خەڵاتێکی مێژووی وەربگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی گەنجی کورد، بە ناوی دیە کاروان حسێن، کە یەکێکە لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا و خوێندکارە لە شاری هۆڵ، لە تاقیکردنەوەکانی  GCSEی تایبەت بە دوا قۆناغەکانی ئامادەیی، توانی ببێتە یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی خوێندنگە و شارەکەی.

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕێژەی ئەو بەشداربووانەی لە GCSE بەشدارییان کردووە و نمرەی بەرزیان هێناوە، بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەسەر یەک بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە هەڵوەشێنرانەوە.

 

دیە حسێن لە ساڵی ٢٠٢٢دا توانی ببێتە یەکێک لە بەرزترین نمرەکان و تێپەڕبوونی بۆ یەکێک لە بەشەکانی زانستی فیزیا، بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری بەدەستهێنا.

 

سەد ساڵ لەمەوبەر، خوێندکارێک توانیویەتی هەمان ئەو نمرەیە بەدەستبهێنێت، کە دیە لەمساڵدا بەدەستیهێناوە، ئەو خەڵاتەشی بەخشراوەتە دیە، لە ماوەی ئەو ١٠٠ ساڵەدا دووەم جارە ببەخشرێت.