هیندستان گرنگی زیاتر بە سوپای ژنان دەدات

سوپای هیندستان لە پێشنیارێکی نوێدا کاردەکات بۆ ئەوەی ژنان بچنە ناو فەوجی تۆپخانە و سەرۆکی سوپای وڵاتەکە دەڵێت: "ژنان لەناو سوپادا زۆر بە باشی کارەکانیان ئەنجام دەدەن".

ناوەندی هەواڵ

 

جەنەراڵ مانوج پاند، سەرۆکی سوپای هیندستان لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی سەرۆکی ئەرکانی سوپادا، لە ١٢ی کانوونی دووەمدا ڕایگەیاند، باسی ئەو هەنگاوەی کرد کە بەڕێوبەرایەتیکردنی ژنانی ئەفسەر وەک بەشێک لە بەڕێوبەرایەتیی سەرچاوە مرۆییەکان لە هێزەکەدا هاتووە.

 

لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکاندا، یەکەم شت، دامەزراندنی ئەفسەرانی ژنانە بۆ ناو فەوجی تۆپخانەکان، پێشنیارەکەش ئاڕاستەی حکومەت کراوە، چونکە ژنان لە بواری سەربازیدا بە باشی کارەکان ئەنجام دەدەن.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا، بۆ یەکەمجار، کاپتن شیڤا چاوهان، ئەفسەری ژن لە سوپای هیندستان، کاپتن شیڤا چاوهان، بەهۆی لێهاتوویەوە لە بڵاوکراوەی "کۆمار پۆست" وەک بەشداربوویەکی بەرزترین مەیدانی جەنگ لە جیهاندا هەڵبژێردرا.

 

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢شدا، سەرۆکی هێزی دەریایی هیندستان ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی هیند لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە چاوەڕێی کردنەوەی هەموو لقەکان بۆ ژنان دەکات، ئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی ژنانی هیندستان، کە لە بواری سەربازیدا توانیویانە ڕۆڵی چالاکانە بگێڕن و کاریگەرییان هەبێت.