دوو خوشک زیاتر لە دوو مانگە لە زیندانی ئێراندا ماونەتەوە

زەهرا و هودا تاهیدی، دوو خوشکن و ماوەی ٨٧ ڕۆژە لە زیندانی ئێراندان، دواتر بە کەفالەت ئازاد کران و دادگاییکردنیان بەردوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لێپرسینەوە و دەستگیرکردنی چالاکوانان لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە، ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم، ڕەها ئەجودانی چالاکی مافی مرۆڤ کە دژی سەپاندنی حیجاب کار دەکات، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە شەهراری لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. ئەوەش زانراوە کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەست بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەی ڕەها ئەجودانیدا گیراوە.

 

هەردوو خوشک و چالاکوان زەهرا و هودا تاهیدی، بەهۆی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەر کراون، ئەوەش زانرا کە زەهرا و هودا تاهیدی کە بۆ ماوەی ٨٧ ڕۆژ زیندانی کرابوون، دوێنێ بە دانانی بارمتە ئازاد کران و دادگاییکردنەکەیان، بە ماوەی خۆیان لە دەرەوەی زیندان، بەردەوام دەبێت.