دۆسیەی هاوڵاتیانی ڕزگاربووی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دەدرێتە عێراق

هاوڵاتیانی ڕزگاربووی بۆردومانە سنوربەزێنەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی حکومی عێراق کۆبوونەوە و دەنگی خۆیان گەیاندە عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ، ٢٨ی تشرینی دووەم، نۆ هاوڵاتی مەدەنی كە ڕزگاربووی بۆردومانە سنوربەزێنەكانی دەوڵەتی توركیا و ئێرانن، چوونە بەغدا و لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و چەند بەرپرسێكی حكومی کۆبوونەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی CPTدا ئاماژە بەوەکراوە کە، تیمەكانی بونیادنەری ئاشتی كۆمەڵگە-CPT یاوەری ئەو خانەوادانە دەكات كە ئەندامی خێزانەکانیان و ئەوانەی كە بۆ هەتاهەتایە كاریگەرییەكانی بۆردوومانەكان و هێرشەكانی وڵاتانی توركیا و ئێران لەسەریان دەمێنێت

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی CPTدا هاتووە، كۆبوونەوەكان لەلایەن هاوپەیمانییەكی خۆڕسكی عێراقی لە ڕێكخراوە نێوخۆی و نێودەوڵەتییەكاندا كە بەشێكن لە كەمپەینی "كۆتایی بە بۆردومانە سنوریەكان بهێنن" و ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەی عێراق كە داكۆكی لە كۆتایهێنان بە بۆردومانە سنوربەزێنەكان دەكەن بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی عێراقی ڕێکخراون.

 

ئەمە لەکاتێکدایە هێرشەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری تورکیا و ئێران جگە لە زیانی ژینگەیی و ئابووری و سیاسی، زیانی گیانی لێکەوتووە و بە دەیان کەس لە ناوچە سنورییەکاندا بەرکەوتەی بۆردومان و چەکی کیمیایین، کەمپەینی "کۆتایی بە بۆردومانە سنورییەکان بهێنن" لە ڕاپۆرتێکیدا بە وردی ئاماژەی بە بۆردومان و بەرکەوتەکانی کردووە، کە لە ٨٨ هێرشی سوپای تورکیادا، ٩٨ بۆ ١٢٣ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٣٤ بۆ ١٦١ هاوڵاتی تری مەدەنی بریندار بوون.

 

لەم لینکەوە ڕاپۆرتی کەمپەینەکە ببینە؛

ECBB-Report-KU.pdf (squarespace.com)