دەسەڵات لە بێدەنگی خەڵکەکەشی دەترسێت

گردبوونەوەی خەڵک و ناڕەزایەتییە بێدەنگەکەی ڕاگەیەندرا لە چیاکانی ئابیدەر بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن سوپاوە قەدەغەکرا.

هیما ڕاد

 

دوای بانگەوازی کۆمەڵێک شاخەوانی شاری سنە بۆ گردبوونەوەی ئەمڕۆی هاوڵاتیان و شاخەوانان لە پارکی منداڵان لەچیای گوێزەکوێر لە زنجیرە چیاکانی ئابیدەر، لەلایەن سوپاوە ڕێگری لێکرا.

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنێوەڕۆ گردبوونەوە بە ناوی هاواری بێدەنگی، لە پارکی منداڵان لە چیای گوێزەکوێر ئەنجامبدرێت، بەڵام لە کاتی گردبوونەوەکەدا تەواوی پارکی منداڵان و دەوروبەری پڕ بوون لە سەرباز و ڕێگرییان لە گردبوونەوەی خەڵک دەکرد، سوپا و دەسەڵات تەنانەت لە بێدەنگی خەڵک دەترسن و ڕێگە نادەن خەڵک ناڕەزایی ئاشتیانەیان هەبێت.