چەکدارێک لە دایەنگەیەکی تایلاندا ٢٣ منداڵی کوشت

چەکدارێک لە دایەنگەیەکی تایلاند نزیکەی ٣٤ کەسی کوشت، کە زیاتر لە ٢٠یان منداڵی تا ٢ ساڵن، لە کۆتایدا ئەندامانی خێزانەکەی و خۆی کوشتووە. 

ناوەندی هەواڵ

 

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دایەنگەیەکی منداڵان لە پارێزگای نۆنگ لام فو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، بەپێی وتەی پۆلیس نزیکەی ٣٤ کەس کوژران، کە زیاتر لە ٢٣یان منداڵن.

 

هێرشکارەکە پێشتر ئەفسەری پۆلیس بووە و بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لە کاتی هێرش بۆ سەر دایەنگەیەکدا نزیکەی ٢٣ منداڵی کوشتووە کە تەمەنیان تا ٢ ساڵ دەبێت، هەروەها مامۆستا و ئەفسەری پۆلیسیشی کوشتووە.

 

هێرشکارەکە لەدوای کۆمەڵکوژی دایەنگەکە ئەندامانی خێزانەکەی کە ژن و منداڵێک بوون، کوشتووە و لە کۆتایدا خۆشی کوشتووە، بەپێ ئەو زانیاریانەی کە لە هەواڵەکاندا دراوە، چەکدارەکە چەک و چەقۆی پێبووە و پێش ئەوەی کۆمەڵکوژییەکە ئەنجام بدات، بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دانیشتنی دادگای هەبووە.