ناڕەزایەتی لە دەستبەسەرکردنی ١٦ ڕۆژنامەنووس ڕەتکرایەوە

ناڕەزایی دژی دەستگیرکردنی ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد ڕەتکرایەوە و ڕێگە نەدراوە ڕۆژنامەنووسان چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت.

ناوەندی هەواڵ

 

٨ی حوزەیران ١٦ ڕۆژنامەنووسی كورد لە ئامەد دەستبەسەر کران و دوای ٨ ڕۆژ لە ١٦ی حوزەیراندا دەستگیركران و ئەگەرچی ناڕەزایەتی لە دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەربڕدراوە بەڵام لەلایەن دادگاوە ڕەتدەکرێتەوە.

 

 

ڕەسوڵ تەمور، پارێزەری ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو، لە یەکەمین دادگای سزای ئامەد ناڕەزایی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ناڕەزایەتییەکانی لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە ناکرێت، وەڵامەکەشی بە نووسراوێکی چاپکراو وەردەگرێتەوە.

 

ئەو پارێزەرە ئەوەشی ڕاگەیاند لەو کاتەی کە ڕۆژنامەنووسەکان لەژێر چاودێریدا بوون، رێگەی پێنەدراوە لەگەڵیاندا کۆببێتەوە و سەیری دۆسیەکانیان بکات، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک لەبارەی شاردنەوەی دۆسیەکان نەدراوە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ له‌ دژی ئه‌م بابه‌ته‌ خراونه‌ته‌ڕوو.

 

ڕەسوڵ تەمور ڕاشیگەیاند، هەرچەندە ویستویەتی موکلەکانی ئازاد بکرێن، بەڵام یەکەمین دادگای سزای ئامەد ڕایگەیاندووە کە ماوەی دەستگیرکردنیان بەردەوام دەبێت و ئازاد ناکرێن.