داواکاری گشتی داوای سزای ٤٣ ساڵ زیندانی بۆ لەیلا گوڤەن کرد

داواکاری گشتی داوای سزای زیندانی ٤٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژ بۆ لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە کرد و تێکۆشانی ژنان بە تاوان دانرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی دۆسیەی تایبەت بە لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆكی كۆنگرەی کۆمەڵگەی كوردستان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی بۆ ڕێكخراو" كرایەوە، لە نۆیەمین دادگای تاوانی قورسی ئامەد بەڕێوەچوو، لەیلا گوڤەن لە زیندانی ژنانی خەرپێتەوە، کە تێیدا زیندانی کراوە، بەڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی بەشداری کرد و پارێزەرەکەشی، سەردار چەلەبی ئامادەی دانیشتنەکە بوو.

 

لە دانیشتنەکەدا، دۆسیەی لەیلا گوڤەن خرایە بەردەم دادگا و تیایدا هاتووە، پێش ئەوەی لەیلا گوڤەن لە پەرلەمانتاری دووربخرێتەوە، لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٩دا و لە پەخشی ڕاستەوخۆی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی هەدەپەی ئامەددا هەیە، قسەکردن بە زمانی کوردی هەیە، ئەوەشی تیایدا هاتووە کە لەیلا گوڤەن بە باسکردنی زیندانیانی ئامەد لە کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠دا لە زیندانی ئامەد "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە"ی کردووە.

 

باسی تێکۆشانی ژنان بە تاوان هەژمار کرا

داواکاری گشتی لە راپۆرتەکەیدا وتارێکی لەیلا گوڤەنی لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە دەڵێت: "بەرخۆدانێکی ناوازە لە ڕۆژئاوادا هەیە" کردووەتە تۆمەت و بە "پڕوپاگەندەی ڕێکخراو" لە قەڵەمی داوە.

 

چەندین وتار و قسەی دیکەی لەیلا گوڤەن لە مەراسیم و ساڵیادەکان لە کات و شوێنی جیاوازی ساڵانی ڕابردوو کرانە تۆمەت و بە "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراو" لە قەڵەمدران، داواکاری گشتی داوای کرد لەیلا گوڤەن بەهۆی پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا سزای زیندانی لە ساڵێکەوە بۆ پێنج ساڵ وەربگرێت بەپێی یاسای ڕاگەیاندنی کە تاوانەکە لە ڕێگەی میدیاوە ئەنجامدراوە، داواشی کرد تاوانەكه‌ بە نیو زیاد بکرێت و لە ساڵێک و ٦ مانگ، تا ٧ ساڵ و ٧ مانگ سزا بدرێت.

 

داواکاری گشتی داوایکرد، دۆسیەی لەیلا گوڤەن لە چوارچێوەی ماددەی ٤٣ی یاسای سزادانی تورکیادا هەڵسەنگێندرێت، کە کەمترین ماوە، لە ساڵێک ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژەوە تا ٢ ساڵ ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ و سنووری زۆرترین ماوە لە ٩ ساڵ ٤ مانگ ١٥ ڕۆژ تا ١٣ ساڵ مانگێک و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت، هەروەها داوای بەرزکردەوە بەهۆی ٤ وتاری گشتی لەیلا گوڤەن کە لە میدیای دیجیتاڵی بڵاوکراوەتەوە، سزای بەکۆمەڵی ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت بەهۆی "پڕوپاگەندەی رێکخراوەکە"، کۆی سزاکانیش کە بۆ ئەو پەرلەمانتارە داوا کراوە، ٤٣ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانییە.

 

دانیشتنەکە بۆ ١٧ی تشرینی یەکەم دواخرا

لەیلا گوڤەن لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند وتارەکەی بە زمانی کوردی بە هەڵە وەرگێڕدراوە و داوای کرد کە پسپۆڕێک لەم بابەتە بکۆڵێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانیشتنێکی دیکەدا بەرگری لە خۆی دەکات، سەردار چەلەبی، پارێزەری لەیلا گوڤەن داوای كاتی كرد بۆ بەرگریكردن.

 

دادگا داواکەی لەیلا گوڤەنی بۆ دانانی پسپۆڕێک قبوڵ نەکرد، داوای کاتەکەی پارێزەرەکەی قبوڵکرد و دانیشتنەکەی بۆ ١٧ی تشرینی یەکەم دواخست.