کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە دووەم ڕۆژیدا بە پێشەنگای کاری دەست بەردەوامە

سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس دووەم ڕۆژی بەردەوام دەکات و پێشەنگای کاری دەستی ژنان کرایەوە.

نەزیهە بوسەعیدی، نەزیحە بوسەیدی – زهور ئەلمەشرەقی

 

تونس- چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە ناوەندی ڕۆشنبیری مەحمود ئەلمەسعوودی لە تونسی پایتەخت بەڕێوەدەچێت و زنجیرەیەک وۆرک شۆپ و پێشانگای بەرهەمی هەندێک وڵات بە تایبەت وڵاتانی ئەفریقی ڕێکخران و تێیدا نمایشی چەندین تابلۆی ژنان کرا.

 

لە وۆرک شۆپەکاندا تیشک دەخرێتەسەر دەستنیشانکردنی دۆخی ژنان لە ناوچەکە و کاریگەریی جەنگەکان لەسەریان، هەروەها باس لە ڕەوتە فێمینیستەکان و گرنگی ڕێکخستنی ڕۆژی جیهانیی ژنان کە دەکەوێتە ٨ ی ئادار کرا، ژنان جەختیان لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی ژنان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ژینگەیی، ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان.

 

بابەتەکانی وۆرک شۆپەکان لایەنە جیاوازەکانی بوونی ژنان و دۆخیان دەخاتەڕوو، لەوانە؛ ژیان لە کۆمەڵگەی سروشتیدا، ژنانی کرێکار و کۆڵبەران لە تونس، ژنان و کچانی گەنج لە جیهاندا، ژنانی کرێکار و سەندیکای کرێکاران لە ئاستی جیهانیدا، جەنگ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان و بەکارهێنانی وەک چەکی جەنگ، یەکخستنی هەوڵەکانی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ژینگە، چاودێری تەندروستی و خۆپاراستن لە ئایدز، قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی کامێرون، ڕوانگەیەکی نوێ بۆ ڕزگاری ژنان سۆسیالیزم یان فێمینیزمی هەلپەرست، سێبەری ڕزگاری ژنان: ئازادی، رێکخستن، سەربەخۆیی و چەندانین بابەتی دیکە.

 

"واقیعی ژنانی کۆچبەر کارەساتبارە"

لە وۆرک شۆپێکدا کە تایبەت بوو بە واقیعی ژنانی کۆچبەر لە تونس و ئەفریقای باشوری سەحرا و تورکیا و سوریا، گروپێک لە ژنانی فەرەنسا و ئەفریقا و تورکیا بەشدارییان کرد، هەروەها باسیان لە قەیرانی ژنانی کۆچبەر لە جیهان و هۆکارەکانی کرد، بەشداربووان سەرنجیان خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە دنیای پێشکەوتوو هۆکارێکی سەرەکییە کە وا لە ژنان دەکات لە واقیعی کارەساتاوی هەڵبێن، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە واقیعی ژنان لە هەموو جیهاندا سەختە و پێویستی بە وەستانەوەیەکی فێمینیستی نێودەوڵەتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی خراپبوونی واقیعی ژنان.

 

لە میانی وۆرک شۆپەکەدا بەشداربووان لە ژێر ڕۆشنایی جەنگەکاندا، باسیان لە دۆخی ژنانی کۆچبەری سوریا کرد خستیانەڕوو کە کێشەی یەکەم، سیاسەتی هەڵەی حکومەتە، کە زیانی بە واقیعی ژنان گەیاندووە، هەروەها پێشنیاریان کرد کە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی لە واقیعی ژنانی کۆچبەر لە تونس و ئەفریقای باشووری سەحرا و تورکیا و سوریا بکۆڵنەوە.

 

مەنانە زەیتونی، چالاکوانی بواری ژنانی تونسی بە نوژنهای ڕاگەیاند، کۆنفرانسەکە دەرفەتێکە بۆ تێگەیشتن لە واقیعی ژنان و ئازارەکانیان لە هەموو جیهاندا، گرنگە هۆکارەکانی کێشەکان ڕوون بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنیان.