سلاڤا ڕەمەزان کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بریندار بوو، گیانی لەدەستدا

سلاڤا ڕەمەزان، لە ١٨ی ئابدا بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیا بریندار بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٨ی ئابدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ناوەندی پەروەردەی کچانی لە گوندی شەمۆکا بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٤ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١١ منداڵیش لەناویاندا سلاڤا ڕەمەزان بریندار بوون.

 

ئه‌مڕۆ یەكینەكانی پاراستنی ژن-یەپەژە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، سلاڤا ڕەمەزان ئەو منداڵەی ڕۆژی ١٨ی ئابی ڕابردوو لە هێرشێكی ئاسمانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر قوتابخانەیەكی منداڵان لە شاری حەسەكە بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.

 

سلاڤا ڕەمەزان خەڵکی شاری دێربێسییە و لە ساڵی ٢٠٠٥ لەدایکبووە، بەهۆی برینداری سەختی بۆردومانەکەوە گیانی لەدەستدا.