دەستگیرکردنی ٤ ژن بەهۆی گۆرانی وتن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا

دوابەدوای سەرکوتکردنی ئەمنی بۆ سەر چالاکییەکانی مۆسیقای ژنان، لە شاری میناب چوار ژن بە تۆمەتی گۆرانی وتن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٦ی حوزەیران ئیبراهیم تاهیری، داواکاری گشتی و شۆڕشگێڕی شاری میناب لە پارێزگای هۆرموزگان، دەستگیرکردنی چوار ژنە گۆرانیبێژی ئەو شارەی ڕاگەیاند کە بە "گۆرانی وتن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری"دا تۆمەتباری کردبوون.

 

داواکاری گشتی و شۆڕشگێڕی میناب ڕایگەیاند کە دۆسیەی ئەو چوار ژنە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئەو دۆسیانە دووبارە بکرێنەوە خاوەنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە دەسبەسەر دەکرێت.

 

مامەڵەی ئەمنی لەگەڵ ژنانی گۆرانیبێژ لە ئێران مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و ژنانی چالاک لەم بوارەدا هەمیشە مەترسی دەستبەسەرکردن و سزادانیان لەسەرە، یەکێک لەو کەیسانە لە ساڵی ١٩٩٦دا بوو، کە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی "گۆرانی نایاسایی" لە گوندی ئەبیانە حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەر نیگار موعەزەم سەپاند.

 

هەروەها ٥ ئەندامی گروپی مۆسیقای ژنانی گلاریس لە شاری کرماشان بە تۆمەتی پێشکەشکردنی مۆسیقا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا دەستبەسەرکران.