ئامینە کاکەباوە سویدی ناچاری مەرجەکانی کرد

پەرلەمانی سوید ناچار بە داواکارییەکانی ئامینە کاکەباوە بوو، سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا دەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو کابینەی نوێی حکومەتی سوید لەلایەن سۆشیال دیموکراتەوەکانەوە، بە دەنگێکی بەڵێی پەرلەمانتار ئامینە کاکەباوە بە مەرجی پاڵپشتی لە پرسی کورد دامەزرا.

 

دوای ساڵێک لە پێکهێنانی ئەو کابینەیە بە پرۆژەیەک لە پەرلەمانەوە داوادەکرێت کە وەزیری دادی ئەو وڵاتە متمانەی لێبسەندرێتەوە، هەروەها پرسی بەشداری سوید بۆ ناتۆ هاتە ئاراوە، ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆک وەزیرانیش ئاماژەی بەوەداوە لە حاڵەتی سەندنەوەی متمانە لەو وەزیرە، دەستلەکار دەکێشێتەوە و بەوەش کابینەی نوێ ئەو حکومەتە هەڵدەوەشێتەوە.

 

یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە، کەوتە سەر دەنگی ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری سوید، تا وەزیری داد لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و کابینەی نوێ هەڵنەوەشێتەوە، لە بەرامبەریشدا چەند ئەو پەرلەمانتارە کوردە مەرجی نەفرۆشتنی چەك بە توركیا و داكۆكی كردن لە دۆزی كورد بە تایبەت لە ڕۆژئاوای كوردستان کردە داوا بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی كابینەی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید.

 

ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی سویددا، حکومەتی سوید ناچار بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئامینە کاکەباوە بووە و ئەو پەرلەمانتارە دەنگی نەدا بە وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری داد.

 

لە وتارێكدا ئامینە كاكەباوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پێشكەشی كرد وتی: چۆن ئەردۆغان لەوسەری دنیاوە دێت سوید بەڕێوەدەبات و كورد بە كیمیایی دەكوژێت؟، سەرۆك وەزیرانی سوید لە وتارێكدا لە پەرلەمان وتی کە گۆڕانكاری لە سیاسەتماندا دەكەین بەرامبەر بە توركیا.