بەشداری ژنان لە خۆپیشانداندا یاسای نوێی لەلایەن تاڵیبانەوە بەدوادا هات

قەدەغەی تاڵیبان لەسەر کاری ژنان بەرگدرووش دەگرێتەوە، لە بەرامبەردا ژنان پێشەنگایەتی خۆپیشاندانەکان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

پێنج ژنی گەنج لە ئەفغانستان لە ڕێگەی پێشەنگایەوە ناڕەزایەتی خۆیان دژی حیجابی سەپێنراوی تاڵیبان بۆ سەر ژنان نیشاندا.

 

لە پێشانگایەکدا لە شاری هەراتی ئەفغانستان، ژنانی گەنج تابلۆ و وێنە و خۆشنووسی هونەری خۆیان نمایش کرد، بە ئامانجی پشتگیریکردنی ئەو ژنانەی کە لەم چەند مانگەی دواییدا ڕێگرییان لە کارکردن لێکراوە، لە وێنەکاندا وێنای هیوای تێپەڕاندنی ئەو ڕۆژانەیان نیشاندا تا ژنانی ئەفغان بتوانن بە بەردەوامی و یەکڕیزیی خۆیان ئەم ڕۆژانە تێپەڕێنن و مافەکانیان بەدەستبهێنن.

 

سەرەڕای ئەوەی ژنانی ئەفغانی هەموو ڕێگەیەک بەکاردێنن بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان، بەڵام یاسا خراپەکانی تاڵیبان و سەپاندنی کۆت و بەندی نوێ بەردەوامن، سەرچاوە خۆجێیەکانی ئەفغانی لە دوایین ڕاپۆرتەکاندا، دەریانخستووە کە تاڵیبان بەردەوامە لە قەدەغەکانی لەسەر ژیانی ژنان و ئەنجارە کاری بەرگدرووی ژنان و زیادکردنی میوزیک لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەری ژنانی قەدەغە کردووە.

 

ڕۆژی چوارشەممە، ١ی حوزەیران، پێنج ئەندامی تاڵیبان هۆشدارییان دا بە بەرگدرووەکانی ژنان لە شاری هەرات کە کارەکەیان قەدەغەیە و مافی ئەوەیان نییە بەردەوام بن لە کارەکانیان، هاوکات لە شاری قەندەهار داوا لە فرۆشگاکانی دی جەی و کۆمپیوتەر کراوە کە گۆڕانی و میوزیک لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەری ژنان تۆمار نەکەن و قەدەغەیە.