یەکەمین کۆڕبەندی عەرەبی بۆ بەدەستخستنی یەکسانی بەڕێوەچوو

بە دروشمی "لە وشەکانەوە بۆ کردەوەکان: بەدیهێنانی یەکسانی و یەکخستن"، یەکەم کۆڕی عەرەبی بۆ یەکسانی لە ڕۆژی سێشەممە لە ئەردەن کۆتایی هات.

سرا ئەلضمور

 

ئەردەن- یەکەمین کۆڕبەندی عەرەبی بۆ یەکسانی لە ئەردەن ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ئایار بەڕێوەچوو، بەخستنەڕووی دوو دەستپێشخەری بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی جێندەری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و ژنان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمەکاندا کۆتایی هات.

 

کۆڕبەندەکە بە دروشمی " لە وشەوە بۆ کردارەکان: بەدیهێنانی یەکسانی و یەکخستن" لەلایەن کۆمسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی پەڕاوەکان بۆ کۆمەڵگا ئاشتیخوازان و دادپەروەران و گشتگیرەکان ڕێکخرابوو، دوو ڕۆژی خایاند و دوێنێ ٣١ی ئایار کۆتایی بە کارەکانی هات.

 

تەوەری یەکەمی کۆڕبەندەکە تیشکی خستەسەر "دامەزراندنی گشتگیری ژنان و پیاوان لە هەرێمە عەرەبییەکان"، بەشداربووان سیاسەتی نایەکسانییان لە هەرێمەکەدا خستە ڕوو و گفتوگۆیان لەسەر ئەو سیاسەتانە کرد کە ئامانجیان کەمکردنەوەی ڕوخسارە هەمەجۆرەکانە لە چینە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهان و ناوچەکە، لە کۆتایی کۆڕبەندەکەدا دوو دەستپێشخەری هەرێمی بۆ ئاراستەکردن و نەهێشتنی نایەکسانی خرایەڕوو.

 

لە پەراوێزی کۆڕبەندی عەرەبی بۆ یەکسانی جێندەر، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دادپەروەریی جێندەر و دانیشتوان و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی-ESCWA، مەهریناز ئەلعەوزی باسی لە شێوازەکانی یەکسانی کرد لە نێوان ژنان و پیاوان یان لە نێوان گرووپەکاندا، بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ESCWA ئەنجامیان داوە، نایەکسانی لە زیادبووندایە، بە تایبەتی دوای پەتای کۆرۆنا.

 

ئەوەشی خستەڕوو، یەکەم لێکۆڵینەوەی نایەکسانی لە هەرێمی عەرەبیدا دەستیپێکردووە، پێویستیشە داوا لە وڵاتان بکرێت چەند ڕێنمایی و ڕێوشوێنێک بگرنەبەر کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نایەکسانیتەکان.

 

مەهریناز ئەلعەوزی وتی ڕاپرسییەکەی ESCWA دەریخستووە کە گەشبینییەکی زۆر هەیە لەلایەن گەنجانەوە لە هەرێمە عەرەبییەکان بۆ دەستپێکردنی ئەو دەستپێشخەرییانەی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە بۆ تێگەشتن لە گرنگی یەکسانی جێندەری.

 

ئیمان کەریم، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی میسر، وتی: کۆڕبەندەکە باس لە کێشەیەکی گرنگی نایەکسانی دەکات بۆ ئەو گروپانەی پەراوێزخراون و پێویستیان بەپشتیوانی هەیە وەک ژنان و منداڵان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

 

ڕونیشیکردەوە کە کۆڕەکە دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ پتەوکردنی ئامرازەکانی هاوکاری نێوان بەشداربووانی وڵاتانی عەرەبی بۆ کاراکردنی چەمکی یەکسانی و دەستنیشانکردنی ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی و پراکتیکی و دابینکردنی مافە بنەڕەتییەکان بۆ هەموو تاکەکان بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتن و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن بۆ دابینکردنی هاندان بۆ ئەوەی بەشداری لە گەشەپێدانی کۆمەڵگاکانیان بکەن.