لە ئێلح ١١ ژن دەستبەسەر کران

لە ئێلح ١١ ژن لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنین لە ماڵاندا دەستگیرکران کە چالاکوان و بەڕێوەبەرانی هەدەپەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد-دا، لە شاری ئێلح هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ١١ ژن دەستگیرکران، کە ئەوانیش، سۆنگول کۆرکماز، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلح، گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانیی کانیا هێنێ، نازەنین ئاڤجی، هاوسەرۆکی شارەوانیی هەزۆ، فاتمە ئابلای، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ئێلح، سەمرا گونەش، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی شار، غوربەت دۆغان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەى ناوەندیی ئێلح و چەندین ژنە چالاکوان دیکە.

سەرجەم دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئێلح و تائێستا هۆکاری دەستگیرکرنەکەشیان ڕانەگەیەندراوە.