هەولێر، شانۆییەک دژی توندوتیژی سەر ژنان نمایشکرا

لەناو بازاڕی شاری هەولێر شانۆیی بێدەنگییەکی ڕەشپۆش نمایشکرا و پەیامی وەستانەوە دژی توندوتیژی سەر ژنان درا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لەناو بازاڕی شاری هەولێر شانۆیی بێدەنگییەکی ڕەشپۆش، لەلایەن ٧ چالاکوان و هونەرمەندی ژنەوە بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندان نمایشکرا.

 

شانۆیی "بێدەنگیییەکی ڕەشپۆش" باس لە کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دەکات و ئەو ژنانەش بەرجەستە دەکات کە بەهۆی توندوتیژییە لە کۆمەڵگە دابڕاون، هاوکات هەریەک لە شنیار هونەر، کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە سلێمانی سوتێنرا، ماریا سام، لە هەولێر لەلایەن براکەیەوە کوژرا و ژنانی دیکەی کوژراو و ناچار بە خۆکوشتن یاد کرانەوە.

 

شانۆییەکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ جار لە شاری سلێمانی نمایشکراوە، دوێنێش لەناو بازاڕی شاری هەولێر نمایشکرا.