وەزارەتی شارەوانی ٢٦ ملیاری تەخانکردووە و سلێمانیش پڕە لە خاشاک
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت ئەمساڵ نزیکەی ٢٦ ملیار تەخانکراوە بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی، بەڵام شارەکە پڕ بووە لە خاشاک.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی کۆبوونەوەی خاشاک لە سلێمانی دەدات، بە پێی ڕوونکردنەوەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢وە، ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخانكراوە، حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریش بۆ ڕیسایكلین و خاشاكی ڕەق.
کۆی ئەو گوژمە پارەیە دەکاتە ٢٦ ملیار دینار و وەزارەتیش دەڵێت دیاریکردنی ئەو بڕە پارەیە ناراستی ئەو هەواڵانەی دەزگا میدیاییەکان پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێت وەزارەت پارە بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سنوری پارێزگای سلێمانی خەرج ناكرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە شاری سلێمانی ڕێژەیەکی زۆر خاشاکی تێدا کۆبووەتەوە و ژینگەپارێزان و کرێکارانی پاککەرەوەش چەندین جار مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.
ت.پ