دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی "تاوانی ئەسید"یان ڕاگەیاند

میدیا ناوخۆییەکانی سعودیە ئاشکرایان کرد کە دەزگا ئەمنییەکانی سعودیە توانیویانە تۆمەتباری دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک و منداڵەکەی دەستگیر بکەن کە ئاوی ترشی ئەسیدی کردووە بە هەرکەسێکدا هاوکاری ژن و منداڵەکەی کردبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی عەکاز، پیاوێک ژنەکەی و کچێکی تەمەن یەک ساڵی سووتاندووە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دایکەکە و منداڵەکەش ڕێژەیەکی زۆری سووتاوە. بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی ناکۆکی خێزانی نێوانیان هەبووە و لە ژنەکە دراوە، سوتێنراون، دەزگا ئەمنییەکان دوێنێ، ٢ی نیسان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە.

 

خوشکی ژنەکە بە "نیوز ٢٤"ی ڕاگەیاندووە کە لە بنکەی پۆلیسەوە زانیارییان پێگەشتووە تاوانبارەکە هیچ پەشیمان نییە لە کارەکەی و وتیشی زیاتر لە تۆمەتێک لەسەر تاوانبار هەیە چونکە لەو کاتەی ژن و منداڵەکەی سووتاندووە، ترسی ئەسیدی کردووە بە هەر کەسێکدا کە بۆ هاوکاری ژن و منداڵەکە هەوڵیان دابێت.

 

دایکی ژنەکە باسی لەوەکرد کە کچەکەی لەسەرە مەرگدا بەخێوکردنی منداڵەکەی پێ سپاردووە و پێشی وتووە کە هاوژینەکەی کوشتوویەتی، ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە تۆماتبارەکە هەمیشە دەرمانی بێهۆشکەری بەکارهێناوە و گوشاری کردووەتە سەر تا بڕێک پارەی بۆ دابینبکات.

 

ت.پ