ژنان بۆ ٤ی نیسان لە دەربەندیخان داریان چاند

ژنانی گەنج و ژنان بەبۆنەی ٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە دەربەندیخان داریان چاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بە بۆنەی ٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە"، "وەرن بۆ جەنگی ئازادی"، هەڵمەتێک بۆ چاندنی نەمام لە دەربەندیخان بەڕێوەچوو.

 

چالاکییەکە لە گوندی کوێرەک لە دەربەندیخان کرا و تێیدا چەندین نەمان لەلایەن ژنان، ژنانی گەنج، منداڵان و پیاوانەوە چێندرا، لە چالاکییەکەدا، ئامینە شەهابی، دایکی شەهید ڕێناس ڕۆژ و ڕێباز تیلەکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی ٤ی نیسان کرد بۆ ژنان و پیرۆزبایی لە گەلی کورد و گەلانی جیهان کرد.

 

لە کۆتایدا نەمامەکان چێندران و بە ئاهەنگێک کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

 


ت.پ