ناڕەزایەتییەکان بۆ نۆهەمین ڕۆژ سەرەڕای هەڕەشەکان لە ئێران بەردەوامە

خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بۆ نۆهەمین ڕۆژ بەردەوام بوون و ڤیدیۆی خۆپیشاندانی گەورە سەرباری پچڕاندنی ئینتەرنێت و فراوانبوونی سەرکوتکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەرکەوتن.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دوای ئەوە دەستیپێکرد کە ژینا ئەمینی ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای ئەوەی لەم مانگەدا لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە لێیدرا و پاش چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

خۆپێشاندانەکان، ڕژانی توڕەیی خەڵکی ئێرانە لەسەر توندوتیژی توندی پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لەسەر جلوبەرگی ژنان کە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی ژینا و پاشان گیان لەدەستدانی و ئەمەش چەندین جار دووپات بوەتەوە.

 

 سکاڵای ڕەگ و ڕیشەی قووڵتر لە دژی دامەزراوەکانی ئێران بڵاوبووەتەوە بۆ هەموو پارێزگاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوایین خۆپێشاندانەکاندا زیاتر لە ٤١ کەس کوژراون، بەپێی میدیای دەوڵەتی ئێران، لەنێویاندا ئەفسەرانی پۆلیس هەیە.

 سەرکوتکردنێکی توندی دەسەڵات بریتی بووە لە بەکارهێنانی چەک لە دژی خۆپیشاندەران و جێگیرکردنی توندی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆپیشاندانەکان تێیدا چڕبوونەتەوە.

 

لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاندووە، تا ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە ١٨ ڕۆژنامەنووس لە کاتی نائارامییەکاندا دەستگیرکراون، لەنێویاندا ژمارەیەکیان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیاندا دەستبەسەر کراون.

 

لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ئینتەرنێت پچڕاوە، ئینستاگرام و واتسئەپ و بەرنامەکانی دیکە سنووردارکراوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی رۆژانی شەممە و یەکشەممە بڵاوکراونەتەوە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە چەند ناوچەیەکی تاران و هەروەها لە شیراز لە باشووری ئێران و فەردیس لە رۆژئاوای پایتەختی تاران دەردەخات، لە یەکێک لە ناڕەزایەتییەکانی سەتار خان کە گەڕەکێکی ناوەندیی تارانە، جەماوەرێک لە دەوری ئەو شوێنە گردبوونەوە کە دەوترا ماتۆڕسکیلێکی پۆلیسی سووتاوە.