ژنان بەهۆی ئەوەی دایکن دەرفەتی کارکردنی کەمتریان پێدەدرێت

ئەو ژنانەی کە منداڵیان هەیە دەرفەتی کارکردنی کەمتریان پێدەدرێت یاخود بە نیوە-ڕۆژ کاردەکەن، لە ساڵی ٢٠٢١، لە هەر شەش ژن یەکێکیان کە کاری دەستکەوتووە، ئاستی خوێندەواریان بەرزبووە و منداڵیان نەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا ٪٧٧ ژنانی تەمەن ٢٥-٥٤ ساڵ کە منداڵیان نەبووە لە یەکێتی ئەوروپا دامەزراون، بەڵام ئەو ژنانەی هەمان تەمەنیان هەیە بەڵام خاوەنی منداڵبوون ڕێژەی دامەزراندنیان کەمتربووە و ٪٧٢ بووە، بەڵام ئەو پیاوانەی خێزانداربوون و منداڵیان هەبووە ڕێژەی دامەزراندنیان ٪٩١ بووە  و بەرزتربووە لەو پیاوانەی خێزانداربوون و منداڵیان نەبووە کە ڕێژەکەیان ٪٨١ بووە.

 

جگە لەوەش تا ئاستی خوێندن بەرزتر بێت، ڕێژەی دامەزراندن لە نێوان ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ٢٥-٥٤ ساڵدایە، بێ منداڵ و منداڵیان هەیە، بە نزیکەیی ڕیژەکەیان نزیکە لەیەکەوە ٪٨٦ بۆ ٪٨٧ بوو، بەڵام ئەو ژنانەی ئاستی خوێندەوارییان نزمە ئەوانەی منداڵیان نیە ڕێژەی دامەزراندنیان لەسەر کار ٪٥٤ بووە و هەمان ئەو ژنانە کە منداڵیان هەبووە ڕیژەی دامەزراندنیان ٪٤٦ بووە، ڕێژەی دامەزراندن زۆر نزیک بوو بۆ ئەو ژنانەی کە ئاستی خوێندەواریان بەرزە کاتێک بەراورد کران ئەوانەی کە منداڵیان نەبووە.

 

هەروەها ئەو پیاوانەی ئاستی خوێندەواریان نزمە زۆرترین جیاوازییان نیشانداوە، ئەوانەی کە منداڵیان نەبووە ڕێژەی دامەزراندنیان ٪٦٧ بووە و ئەوانەی منداڵیان هەبووە ٪٧٩ بوو، بەڵام بە گشتی بە ڕەچاوکردنی ئاستی خوێندەواری و هەبوونی منداڵ دەرفەرتی کارکردنی ژنان لە هەردوو حاڵەتەکەدا کەمتربووە بە بەراورد بە پیاوان.

 

لە سآڵی ٢٠٢١، لە هەر شەش ژن یەکێکیان کە کاری دەستکەوتووە، ئاستی خوێندەواریان بەرزبووە و منداڵیان نەبووە، ئەو ژنانەی کە منداڵیان هەبووە لە هەر چوار ژن یەکیکیان بە شێوەی نیوە-ڕۆژ کاریان کردووە بە ڕێژەی ٪٢٦، بەڵام ڕێژەی ئەو ژنانەی بە نیوە-ڕۆژ کاریان کردووە و منداڵیان نەبووە ٪١٥ بووە، ئەو ژنانەی کە ئاستی خوێندەواریان مامناوەند بووە و بە نیوە-ڕۆژ کاریان کردووە، ٪٢٣ ژنانی بێ منداڵبووە، ٪٣٦ ژنانی منداڵداربووە

 

لەم نێوەندەدا، پشکی ئەو پیاوە دامەزراوانەی کە بە شێوەیەکی نیوە-ڕۆژ کاردەکەن لە سەرانسەری هەموو ئاستەکانی خویندەواریدا بۆ پیاوانی بێ منداڵ زیاتر بووە لە چاو ئەو پیاوانەی کە منداڵیان هەبووە.