تەرمی کۆچبەرێکی ژن لە یەختە ژێرئاو کەوتووەکەی یۆنان دۆزرایەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەبابەران ئاشکرایکرد کە تەرمی کۆچبەرێکی دیکە کە ژنە لە ڕوداوی یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی کەناراوەکانی ئێڤیای یۆنان دۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تەرمی کۆچبەرانی رووداوەکە ١ی تشرینی دووەم لە کەناراوەکانی ئێڤیای وڵاتی یونان بۆ ٢٦ تەرم، دوای دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان و ناسینەوەی تەرمەکە، دەرکەوت کە کوردێکی دیکەی ناو یەختەکە خنکاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە کۆچبەرێکی کوردە و ژنە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناوی "زریان ئەمین" کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە وڵاتی تورکیا لە چاوەروانی دەرچونیەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە ١ی ئەم مانگەدا لە یەختێکدا کە نزیکەی ٧٠ کەسی تێدابووە گیانی لەدەستدا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆتا گەڕاندا سێ تەرم دۆزرانەوە و بەمەش ژمارەی تەرمەکان بووە ٢٦ تەرم و ١٢ کەسیش لە رووداوەکە بە زیندوویەتی رزگاریان بوو.