"كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ"

سەرۆكی ناوەندی ستراتیژى مافەكانی مرۆڤى عێراق ڕایگەیاند، تاوانی کوشتنى بەكۆمەڵ كە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ئەنجامدراوەو تا ئێستا ٢١٥ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عێراق دۆزراوەتەوە، هەروەها كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ.

ناوەندی هەواڵ

 

فازڵ غەراوی سەرۆكی ناوەندی ستراتیژى مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە بارەی ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی لە عێراق دۆزراونەتەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: كۆی گشتی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەى لە عێراق دۆزراونەتەوە و ٢١٥ گۆڕە، لەو ژمارەیەش ١٣٠ گۆڕی بەكۆمەڵ هەڵدراوەتەوە و هێشتا ٨٥ گۆڕی دیكە هەڵنەدراوەتەوە، سەرجەم ئەو كۆمەڵكوژیانەش لەلایەن لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ئەنجامدراوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ، كە لەو ژمارەیە ٥١ گۆڕ هەڵدراونەتەوە و ٦٩ گۆڕی هەڵنەدراونەتەوە، زۆرێکیان لە شوێنە مەترسیدارە ئەمنییەكانى، وەك بیابانەكان یان لە شوێنە مەترسیدارەكانی دیكەی عێراقدان.

 

ئەوەشیخستووەتەڕوو، زۆرێك لە گۆڕە بەكۆمەڵە نەدۆزراوەكان هێشتا پێویستیان بە ڕووپێوی هەیە لەڕێگەی مانگی دەستكردەوە، هەروەها گرنگترین ئاڵنگاری و ڕێگرییەكان لە بەردەم هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان نەبوونی توانای مرۆیی تیمەكان و نەبوونی كەرەستەی تایبەتمەندە.