پەیامێک لە ژنانەوە دژی شەڕی تایبەت: کات کاتی پاراستنە

ژنانی ناوچەی زرگان، کە ڕۆژانە لەژێر تۆپباران و هێرشی دەوڵەتی تورکدا دەژین، باسیان لە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کرد بۆ چۆڵکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕایانگەیاند: کات کاتی پاراستنە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- ژنانی ناوچەی زرگان کە سەر بە کانتۆنی حەسەکەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرنجیان بۆ هێرشەکانی ڕۆژانەی دەوڵەتی تورکیا ڕاکێشا و لە بەرامبەر هێرشەکان و سیاسەتەکانی جینۆساید شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، ژنانی کۆچبەر ڕایانگەیاند، "کات کاتی پاراستنە" و پەیامی بەرخۆدانیان دا.

 

"رێگای کۆچ سیاسەتێکی تایبەتی شەڕە"

سەلوا حاجی محەمەد، خەڵکی گوندی داویدیەی مەلا ەلمانە لە بەشی ڕۆژئاوای ناوچەی زرگان، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ناچار بووە کۆچ بکات و ئێستا لە زرگان نیشتەجێیە، وتی: کۆچبەرییەکی بەرچاو لە ناوچەکەدا دروستبووە، هۆکارەکەشی دۆخی ئابوورییە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمە شەڕێکی تایبەتە، گەنجان ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و لە ڕێگادا لە دارستانەکاندا دەکوژرێن و بەهۆی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستدا، یان لە دەریاکاندا دەخنکێن، قاچاخچییەکی گرنگن بۆیان ئەوەیە پارە وەربگرن، گرنگ نییە بەلایانەوە کە ئەو گەنجانە بشمرن، بەڵام داوا لە خێزانەکانیان دەکرێت سیاسەتەکانی کوشتنی گەنجەکانیان ڕابگرن، ئەمەش شەڕێکی تایبەتە.

 

"وڵات پێویستی بە ئێمەیە"

سەلوە حاجی محەمەد قسەکانی بەم شێوەیە درێژکردەوە و وتی: چەندین گەنجان دەگەن بەو وڵاتانە بەڵام مردنیان بە چاوی خۆیان بینیوە، ئەو پارەیەی کو دەیدەن بە کۆچبەری دەتوانن لێرە پڕۆژە دروستبکەن و هەمووان سوودی لێ وەربگرن، هەڵاتن بۆ ئەوروپا چارەسەر نییە، ئەمڕۆ وڵات پێویستی بە ئێمەیە، ئێمە پێکەوەین وڵاتەکەت بپارێزە و لە دوژمن بەتاڵی مەکە، ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن، وڵاتی خەڵک نابێت بە وڵات بۆیان و هەمیشە بێ بەها دەمێننەوە.

 

"ئەگەر نەیکەین، کێ دەیکات، ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت، کەی؟"

عەدلا حەسەن سەرنجی بۆ کۆچکردن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕاکێشا و وتی: ئێمە کە کۆچمان کردووە بۆ ناو وڵاتەکەمان، بەو حەسرەتەوە دەژین بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەکانمان، بەڵام گەنجان و خێزانەکانی دیکە چۆن ویژدانیان قبوڵی دەکات دەست لە نیشتمان هەڵبگرن و بڕۆن، ئێمە لێرە بە خواردن و خواردنەوەی تەنها نان و ئاو ڕازین، لەبری ئەوەی ئەم گەنجانە بچنە دەرەوە و کاری خەڵک و بێگانە بکەن، پێویستە لە ناوخۆی وڵاتەکەیان کارەکانیان ئەنجام بدەن، ڕاستییەکە ئەوەیە نیشتمان پێویستی بە ئێمەیە، ئەگەر ئەمڕۆ نەیکەین، کێ بیکات و ئەگەر ئەمڕۆش نەبێت، کەی دەبێت، بۆیە وڵاتەکەمان بۆ دوژمن جێناهێڵین و دەیپارێزین.