یەپەژە: شۆڕشی ژنان لە کۆبانێ دەستیپێکرد

یەپەژە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە شۆڕشی ژنان لە کۆبانێ دەستیپێکردووە، کۆبانێ پەیامێک بوو بۆ هێزە هەژموونییەکان کە بندەستییان قبوڵ نەکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" بەیاننامەیەکی نوسراوی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانی لە ١ی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەیدا، یەپەژە هەموو ئەو شەڕڤانانەی لە کۆبانێ گیانیان لەدەستداو بەرخۆدانی کۆبانێی بەبیرهێنایەوە، ڕۆژی جیهانی کۆبانێی لە گەلی ناوچەکە، ژنان و هەموو ئەو هێزانەی کە بڕیاری بنیاەنانی ژیانێکی دیموکراسییان داوە، پیرۆز کرد.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە ئەنجامی هێزی یەکگرتوویی گەلان و بەرەکانی دیموکراسییە، کۆبانێ لەبەرامبەر هێزە هەژمۆنییەکان کە قڕکردن و لەناوبردی گەلان بە مافی خۆیان دەبینن، سەری دانەنەواند.

 

ڕاگەیەندراوە کە سەرکەوتنی کۆبانێ بە بەرخۆدانی نەتەوەیی گەلی کورد لەسەر بنەمای بیرو تێڕوانینی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست هاتووە و وتی: لەسەر ئەم بنەمایە وەک یەپەژە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕێبەری گەلان نوێ دەکەینەوە، ئەگەر جیهان بەرخۆدانی کۆبانێی ناسیبێت و بوونی خۆی لەم بەرخۆدانەدا بینیبێت، ئەوا گەورەترین کار لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە لەم ڕووەوە ئەنجام دراوە.

 

"بەرخۆدانی کۆبانێ بەپێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو"

یەپەژە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، جیهان لە دژی کردەوەکانی فاشیزم بێدەنگ کراوە، بەڵام کۆبانێ بەپێشەنگایەتی ژنان دەنگی خۆی بەرزکردەوە و وتی: شۆڕشی ژنان لە کۆبانێ دەستیپێکرد و بە پاراستنی کۆبانێ بەناوبانگ بوو و لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاو بووەوە، بەرخۆدانی کۆبانێ کە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرا، ڕێگەی بە مرۆڤایەتی دا خۆی وەک بازنەیەکی دیموکراسی ڕێکبخات، ئەوانەی پێشڕەوی بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێیان کرد ژنانی کورد بوون و ئەم پێشەنگایەتییەی ژنان کۆبانێیان وەک شوێنێکی سووربوون و باوەڕ بە بنیادنانی سیستمێکی نەتەوەی دیموکراتیک بەجێهێشت، ئەم باوەڕە هێز و هیوای هەموو جیهانی بەهێزتر کردووە، بەم شێوەیە بەرخۆدانی کۆبانێ ئێستا بووەتە جیهانی و ئاستێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

 

"ئەو بێدەنگییەی ئێستا ڕەزامەندییە بۆ هێرشەکان"

لە بەیاننامەکەدا سەرنج ڕاکێشراوەتە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و تێیدا هاتووە: ئەو جیهانەی کە باسی بەرخۆدان و بوێری ئەم گەلەی کرد لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێدا، کاریگەری لەسەر کۆبانێ هەبوو و پشتیوانییان لە کۆبانێ کرد، ئەمڕۆ لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بێدەنگە، ئەمڕۆ هەمان شار لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە هێرشی دەکرێتە سەر، کە لە داعش ترسناکترە، بێدەنگی ئێستا ڕەزامەندییە بۆ ئەم هێرشانە، ئەوەی دڵنیاییە ل کە ئەم هێرشانە بوەستێنرێت، کاردانەوەی بەرەی ژنان و گەلە، وەک هاوڕێیانی ڕێڤان، ئارین، مەدیا، زەهرا، گەلهات، هەردم و چەندین پاڵەوان کە مێژوو هەرگیز ناتوانێت نکۆڵی لە هەوڵ و بەرخۆدانی ئەوان بکات، هەموو شەهیدانی شۆڕش بەبیردەهێنینەوەو بەڵێنی بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەدەین، داوا لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی جیهان دەکەین کە جارێکی دیکە بە بەرخۆدانی کۆبانێ مسۆگەری ژیانی ئازاد بکرێت.