دالیا مورادی شێوەکار کۆچی دوایی کرد
دالیا موراد، شیوەکار کە خاوەنی دوو پێشانگەی تایبەتی خۆی و بەشداری ٥٧ پیشانگەی هاوبەشی کردووە، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو دالیا محەمەد موراد، شێوەکاری دانیشتووی شاری سلێمانی و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
دالیا موراد لە ساڵی ١٩٩٦ به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٩٩ یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی كردەوە، هەروەها له ساڵی ٢٠٠٩ دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی کردەوە.
دالیا موراد به‌شداری ٥٧ پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و كۆیه جگه له به‌شداریكردنی له پێشانگه‌ی هاوبه‌ش له وڵاتی میسڕ.