منداڵێک لە سەیرانگای ژاڵەناو لە ئاودا خنکا

منداڵێکی لەدایکبووی ٢٠٢٠ بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی بەردەم کەپرەکان، خنکا.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی دوێنێ لە کەپرە گەشتیارییەکانی گوندی ژاڵەناو لە نزیک دەربەندیخان، منداڵێکی لەدایکبووی ساڵی ۲۰۲۰ خنکا، کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، خێزانێک بۆ گەشتکردن چوونەتە کەپرە گەشتیارییەکانی ژاڵەناو، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵیان کەوتووەته ناو ئاوی بەردەم کەپرەنەوە و خنکاوە.

 

وتیشی: دواتر تەرمی منداڵەکە دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە و لە ئێستادا ڕادەستى کەس و کاری کراوەتەوە.

 

تەنیا لەماوەى مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس لە ئاوی ڕووبارەکانى زێی گەورە و زێی بچوک و ڕووباری سیروان و ڕووبار و ئاوی ناوچەکانى هەرێمدا خنکاون.