ژنانی ئامەد: لەگەڵ گەل و نوێنەرەکانمان باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنین

ژنانی شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، داوا لە سەرجەم ژنان دەکەن دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار خۆیان هەڵبژاردووە و جەختیان لەوە کردەوە، "سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت".

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و خولی ٢٨ی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، پارت و لایەنەکان بانگەشەی هەڵبژاردنیان چڕ کردووەتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ دەدەن.
 

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە لیستی پارتی چەپی سەوز بەرامبەر هەڕەشەی داخستنی هەڵبژاردنەکاندا خۆی کاندید کردووە، بەو پێیەی پارتی چەپی سەوز لە هەموو شوێنێک گرنگی و جۆش و خرۆشێکی زۆری وەرگرتووە لە وڵاتدا، بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گەلدا بەبێ پچڕان، کردنەوەی نووسینگەکان لەلایەن هەدەپەوە لە ناوچە جیاوازەکان لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێدەکرێت و ژنان دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە.

 

لایها ئارشیمێنت، ژنێکە و پشتیوانی پارتی چەپی سەوزە، دەڵێت: ئومێد و هێزی خۆمان پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکەپە لە دەسەڵات دوور دەخەینەوە، دەنگدانمان بە پارتی چەپی سەوز ئازادی و ئارامی لە وڵاتدا بەدی دەهێنێت، بەم هێزە دەرگای زیندانەکان دەشکێنین.

 

بەسیە ئەلیز، وتی: ژنان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدەن لەپێناو پاراستنی کولتوور و زمانی کوردی، پێویستە لەڕووی کولتوور و زمانەوە لە منداڵەوە دەست پێبکەین، کاتێک سەیری واقیعی ئەمڕۆمان دەکەین، منداڵان بە زمانی کوردی قسە ناکەن، دەسەڵات کار بۆ دوورخستنەوەی ئێمە لە کولتوور و زمانەکەمان دەکات، بۆیە دەبێت لەم قۆناغەدا تێکۆشان و بەرەنگاری ببینەوە، دەبێت دەنگەکانمان بدەین بەو پارتەی کە بەرگری دەکات، لە پێناو ماف و ئازادی ژنان، پێویستە ژنانی ئێمە شوێنپێی لەیلا قاسم بگرن و لە خەبات و بەرخۆدانیاندا بیکەن بە نموونە بۆیان.

 

غەزال کایدۆ ڕوونیکردەوە، "بێ گومان دەنگی من لە بەرژەوەندی پارتی چەپی سەوز دەبێت، ئێمە وەک ژن دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمە، ئێستا کار بۆ بەدیهێنانی ئەمە دەکەین، دەمانەوێت حکومەت هەڵوەشێنین، ئێمەی ژنان بەهێزین و لێرەین لە گۆڕەپانی خەبات، هەرگیز تەسلیم نابین و بەرەنگاری دەبینەوە بۆ بەدەستهێنانی ئازادیمان، سەرکەوتن لێمان نزیکە، ​​و لە ١٤ی ئایاردا ئاڵای سەرکەوتن هەڵدەگرین.

 

ساکینە عەلی ئاماژەی بەوەدا، پارتی چەپی سەوز ئەو پارتەیە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ئێمەیە، ئێمە لەگەڵ گەل و نوێنەرەکانمان باشترین ئەنجام بەدەستدەهێنین و هیوادارم سەرکەوتن بەدەست بهێنین.