فیلمی ئەمڕۆ: tyrannosur

فیلمی  tyrannosur لە ساڵی ٢٠١١ بەهەمهێنراوە، بە چیرۆکی دوو ژن باس لە پرسی توندوتیژی خێزانی دژی ژنان دەکات، کە لەلایەن هاوژینەکانیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە.

 

لە لایەک هاوژینی جۆزێف، ژنێک کە هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ ئەوەی سەرنجی مێردەکەی ڕابکێشێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، دواجار بە زیادەڕۆیی کردن لە خواردندا نەخۆشی شەکرەی توندتر کرد و گیانی لەدەستدا.

 

لە لایەکی دیکەوە، هانا ژنێکی تەمەن مامناوەندە و لەگەڵ پیاوێکی ڕەشبین و ڕۆحی خراپ و گوماناویدا دەژی، ئەم ڕەشبینی و گومانە تا ئەو ئاستە دەڕوات کە بە بەردەوامی لێی دەدرێت.

 

توندوتیژی خێزانی ڕەفتارێکە کە بە تاوانێکی گەورە نازانرێت و وەک بابەتێکی کەسی و خێزانی دادەنرێت، توندوتیژی دژی ژنان بە باوترین جۆری توندوتیژییە لە جیهاندا و بە تاوان نەکردنی ئەم بابەتە ئەگەری لێدان و دەستدرێژی و هتد لە خێزانەکاندا زیاد دەکات.