"ئێمە هاوبەشیی کۆمەڵکوژی و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم قبوڵ ناکەین"

دایکە نەعیم ئیلیاس باسی لەو سیاسەتانە کرد کەلەسەریان پەیڕەو دەکرێن و وتی: "پێویستە کۆمەڵکوژی دژی ئێزدیەکان بە بێ مەرج و بە ئیرادەی ئێزدیەکان بناسرێتەوە".

ستی ڕۆز

شەنگال- ٨ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی فەرمانی ٧٤دا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا ئەو کۆمەڵکوژییە وەک جینۆساید لە دەوڵەتی عێراق و نە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قبوڵ نەکراوە، ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کە ویست و تێکۆشانی ئێزدیەکانی لە دژی چەتەکانی داعش نەبینی دوای ئەوە پێکهات بۆ ئەوەی ئەم هەوڵە فراوانانە ئەنجام بدەن، حکومەتی محەمەد شیاع سودانیش وەک حکومەتی پێشووی عێراق داوای ٩ی تشرینی یەکەم قبوڵ دەکات و دەبێتە هاوبەشی پەدەکە و دەوڵەتی تورکیا.

 

 هەوڵی دیپلۆماسی لەزیادبووندایە لە ئەڵمانیاش هەمان ڕۆژەڤ لە ئارادایە، پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بڕیاری داوە کۆمەڵکوژی دژی ئێزدیەکان بەجینۆساید قبوڵ بکات بێگومان ئەو بڕیارە ئەرێنییە، بەڵام دەوڵەتی ئەڵمانیا ڕازی بووە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک بکات و مەرجی داواکارییەکەی ٩ی تشرینی یەکەم وەک خاڵی قبوڵکردنی کۆمەڵکوژی نیشان دەدات.

 

" تا ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم هەبێت جینۆسایدی سەر ئێزدییەکان بەردەوام دەبێت"

نەعیم ئیلیاس سەبارەت بە نزیکایەتی حکومەتی سودانی و هەروەها بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ پەسەندکردنی کۆمەڵکوژی و داواکارییەکەی ٩ی تشرینی یەکەم پێکەوە وتی: ""ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم بە هاوبەشی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورک و حکومەتی کازمی لەسەر چارەنووسی ئێزدی واژۆ کرا، لەگەڵ حکومەتی نوێی سووداندیا دەیانەوێت ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم قبوڵ بکەن، هەتا ئەم داواکارییە هەبێت، کۆمەڵکوژیش لەسەر ئێزدیەکان دەکرێت و بۆ ئێمە  فەرمانەکە دووبارە نوێ دەبێتەوە، حکومەتی کازمی هیچ شتێکی بۆ ئێزیدییەکان نەکرد لە ٨ ساڵی ڕابردوودا گەلەکەمان لە کامپەکانی ژێر چادردا دەژین و ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە فەرمانەکە تا ئێستا بەردەوامە".

 

"با جینۆساید بە مەرج قبوڵ نەکەین"

لەوتارەکەیدا، نەعیم ئیلیاس ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەدەوڵەتی سودانی دەرببڕیت و وتی: "حکومەتی کازمی پێشوو چەندین گەندەڵی و دزی و پێشێلکاری ئەنجامداوە لە هەموو شتێکدا، ئەو ئەمەی لەسەر شەنگال کرد، چەندین پێشەنگی ئێزدی شەهید بوون و هەموویان بە قبوڵکردنی حکومەتی کازمی هێرشیان کرایە سەر، ئێستا هەموو هەوڵەکان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پارتی وەک کازمی ئەنجام دراوە بەڵام با حکومەتی سودانی باش بزانێت کە ئێمەی ژنان ڕێگە نادەین ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم پێکبێت،  ئێستا هەندێک ئێزدیش خیانەتیان لە باوەڕیان کردووە و بە ناوی ئێزدییەوە دەچنە هەموو شوێنێک و ئەوانەی ئێمە بە دوژمن دەفرۆشن لە نێو خۆماندا قبوڵیان ناکەین، ئێمە تەنها یەک هێزمان هەیە، ئەوە خۆبەڕێوەبەری ئێمەیە با سیستمی خۆبەڕێوەبەری قبوڵ بکەن ڕزگاری ئێزدیەکان خۆبەڕێوەبەرییە، ئێستا دەوڵەتی ئەڵمانیا هەڵدەستێت و دەڵێت من فەرمانەکە بە جینۆساید دەناسێنم بەڵام ڕێککەوننامەی ٩ی تشرینی یەکەم لەبەردەم کۆمەڵگەی ئێزدیدایە، ئەڵمانیا بە مەرجی ٩ی تشرینی یەکەم کۆمەڵکوژی دەناسێنێت، با نە ئەڵمانیا و نە هیچ دەوڵەتێکی تر بە مەرجێک کۆمەڵکوژی لە دژی ئێمە قبوڵ نەکەن، ئێمە وەک خەڵکی ئێزدی ئەمە قبوڵ ناکەین بۆچی ناهێڵن کۆمەڵگەی ئێزدی بچنە سەر خاکی خۆیان؟ هەمووی ڕوونە".

 

"بەهەشتی ئێمە خاکی ئێمەیە"

هەروەها مایان ناسر بارودۆخی ئەو ئێزدیانەی لە کامپەکانی باشوری کوردستان نیشتەجێکراون هەڵسەنگاند، هەروەها دەربارەی سیاسەتی پەدەکە بۆ شەرعیەتدان بە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم و شکاندنی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی وتی: "ئێمە هیوادارین کە خەڵکەکەی ئێمە کە لە کامپەکاندا دەمێننەوە نابێت بەپێی هێزەکانی دەوروبەر هەڵسوکەوت بکەن و با خۆیان بن و لەسەر باوەڕیان بن ئێمە دەزانین کە ئێزدیەکان لەسەر ڕەگی خۆیان نین و ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستنەوە، ئەوەی ئێمە پێویستمانە لەسەر خاکەکەمانە نەک لەبەردەم هەژاران، با خەڵکەکەمان بێن و پەرە بە ڕێککەوتنی خۆیان بدەن، ئێمەی ئێزدی باوەڕێکی زۆر دێرینین ماڵی بارزانی نایەوێت کۆمەڵگەی ئێزدی بگەڕێتەوە لەژێر ناوی کامپەکاندا ئەو یارمەتییە وەردەگرێت کە دێتە لای خۆی، ئێمە دەزانین کە زۆرێک لە بەپرسەکانیان بە سایەی کۆمەڵگەی ئیزدی دەوڵەمەند بوون، پێویستە ئێمەی ئێزدی دوژمنمان بناسین ماڵی دنیا بۆ هیچ کەسێک نییە ئەو خاکەی لەسەری دەژین خاکی شەهیدبوونە و جێگەی سەرکەوتنە بۆ ئێمە، بۆ زۆر کەس بەهەشتی ئەوان خاکی ئەوانە، لە شەنگال ئەو خاکانەی شەڕی تێدا کراوە، ئێسکی شەهیدەکانمانی تێدایە دەبێت خاوەنی ئەو شەهیدانەمان بین، ئێمەی ئێزدییەکان دەستی یەک دەگرین و ماڵمان دروست دەکەین".