لە دژی هێرشکردنە سەر میدیاى ئازاد هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە دەستیپێکرد

یەکێتی ڕۆژنامەوانی ئازاد هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەى لە دژی هێرشکردنە سەر کەناڵی ستێرک تیڤی و تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر دەستپێکرد، وا بڕیارە واژۆکان پێشکەش بە ڕێکخرا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ٢٣ـی ئەم مانگ، پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەردوو کەناڵی "ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر" و دەستی بەسەر بەشێک لە کەرەستە میدیاییەکاندا گرت و بەشێكی دیکەشیانى تێکشکاند، ئەمەش کاردانەوەی لەلای هاوڵاتییان، ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و ڕۆشنبیران درووست کرد.

 

ئەو هەڵکوتانە لە زۆر شوێنی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە توندی شەرمەزار کرا، هەروەها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد بە بەیاننامەیەک هێرشەکەیان شەرمەزار کرد.

 

جگە لەوەش ئەمڕۆ یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد بە ئامانجی پشتگیریکردنی هەردوو کەناڵی تەلەفزیۆنی ستێرک تیڤی و تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر، هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە دەستیپێکرد، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و واژۆ کۆکراوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت و دواتر، پێشکەش بە ڕێکخرا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی دەکرێت.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانەوێت بەشداری کامپەینەکە بکەن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە لە وەتسئەپ ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

 

٠٠٩٦٣٩٨٤٥٥٩١٧٩ / ٠٠٩٦٣٩٣٤١٥٤٢٨٥