دەفەگە: لە مانگی ئەیلولدا ١٠ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "دەفەگە" ڕاپۆرتی مانگی ئەیلولی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "دەفەگە" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن لە مانگی ئەیلوولدا بڵاوکردەوە. لە مانگی ئەیلولدا زۆرێک لە مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن پێشێلکراون. 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە لە مانگی ئەیلولدا ڕێگری و دەستڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکی هەواڵەکان لەسەر بڕیاری دادگاکانی سزای سوڵح کە خۆی دەسپێرێت بە داواکارییەکانی دەزگای تەکنەلۆجیای زانیاری زیادی کردووە و وترا: ئەو ڕۆژەی قەیوم بۆ سەرۆکایەتی جەهەپەی ئەستەنبوڵ دانرا و پۆلیس بیناکەی گەمارۆدا، دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمە دیجیتاڵ میدیاییەکان لاوازکرا. دوای ٢١ کاتژمێر دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵی ئاسایی کرایەوە. هەروەها ١٠ کەس کە هەواڵیان بڵاوکردبووەوە دەستبەسەر کران. لە ٩ی ئەیلوولیشدا هەواڵەکان سەبارەت بە یاسای کەشوهەوا و جەنگیز هۆڵدینگ بە پاساوی 'ئاسایشی نەتەوەیی' بلۆک کران.

 

 ئاماژەش بەوەکراوە لە ٧ی ئەیلوولدا پەڕەی بەڵگەفیلمی 'بیرا سورێ' کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس ئازاد ئاڵتایەوە سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سورێ درووستکرابوو، بلۆک کرا و گوترا: "چەناڵی یوتیوبی ڕۆژنامەنووس جان دوندار بلۆک کرا. پەڕەی "X"ی مەدیا خەبەر و هەواڵەکانی سەبارەت بە کوڕەکەی فەخرەدین ئاڵتون بلۆک کران. لە مانگی ئەیلولدا پەڕەی "X"ی ڕۆژنامەی یەنی یاشام و ڕۆژنامەی ETHA بە هەمان پاساو بلۆک کران. چوونە ژوورەوە بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی فورات ڕێگری لێکرا.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە، لە مانگی ئەیلوولدا ٤٩ پەڕەی میدیای دیجیتاڵی و ٣٠ هەواڵ بلۆک کرا، هەروەها شەش ماڵپەڕ لەلایەن دەزگای تەکنەلۆژیای زانیارییەوە داخران و گوترا: "لە مانگی ئەیلولدا لێکۆڵینەوە و سوکایەتیکردن لە دژی ڕۆژنامەنووسان کەم نەبووەتەوە و لە ماوەی مانگەکەدا ١٠ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ڕۆژنامەنووسێکیش زیندانیکراوە. هەروەها دەرحەق بە ١٩ ڕۆژنامەنووس لێکۆڵینەوە دەستیپێکردبوو، لێکۆڵینەوەش لە ٢٢ ڕۆژنامەنووسی دیکە بەردەوام بوو، هەروەها دۆسیەیان بۆ کرایەوە."