لە هەڵەبجە زنجیرە چالاکییەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خرایەڕوو
به دروشمی "هیچ بیانویه‌ك نییە با یه‌ك بگرین به‌رامبه‌ر به توندوتیژی دژی ژنان" لە شاری هەڵەبجە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندرا.
هەڵەبجە
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ڕێكخراوه‌كانی ژنان هه‌ڵمه‌تی ١٦ ڕۆژەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانیان ڕاگەیاند و لە ماوەی هەڵمەتەکەدا چەندین چالاکی هۆشیاری بەڕێوە دەچێت.
به‌فراو حەمە ڕەوف، مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامی گروپی کاری پاریزگای هەڵەبجە وتی: وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ندامانی گروپی كار سه‌رپه‌رشتی كاره‌كان ده‌كه‌ین و هەڵمەتەکانمان لە قوتابخانە و ناوەندەکانی پەروەردە و دادگاكان و پۆلیس و ئاسایش بەڕێوە دەچن و چەندین خولی هۆشیاری ساز دەکرێت،
بەفراو حەمە غەریب، باسی لەوە کرد، کە چالاکییەکان كاریگه‌ری لەسەر هۆشیاری کۆمەڵگە دەبێت، چونكه هاوڵاتیان ئاشنای یاسا بەرکارەکانی توندوتیژی نین و ئەو توێژانەی کە خوله‌كان ده‌بینن ئاشنای یاساكان ده‌بن.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بە چالاکی جۆراوجۆر دەستپێکی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستی پێ‌کرد و بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەدا لە شار و شارۆچکەکان هۆشیاری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاودەکرێتەوە.