لە باکووری کوردستان چەندین ژنی سیاسەتمەدار دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی سەرکوتی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، سادیە ئاکتین، هاوسەرۆکی شارەوانی مەسرەج و هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، لە ناوچەی مەسرەجی سەر بە شاری سێرت هێرش کرایەسەر ژنانی سیاسەتمەدار و سێ ژنی هاوسەرۆک دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، سادیە ئاکتین، هاوسەرۆکی شارەوانی مەسرەج، ساڵحە ساک، هاوسەرۆکی دەم پارتی و هاوسەرۆکی ناوچەی سوڵتان یۆرۆلامز لە دەبەپە، و ماهپەرە یەشیلباش و گوڵبەهار ئیۆدیل، ئەندامانی ئەنجومەنی شاری مەسرەج، دەستگیرکران.
ئەو پێنج ژنەی کە دەستبەسەر کراون، گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی پۆلیسی مەسرەج.