کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی دەستی پێکرد

کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی بەناونیشانی "لە سەدەی بیست و یەکدا سیاسەتی لە دژی سیستەمی دەسەڵاتی  پیاوان، سیاسەتی تێکۆشان و ڕیبازەکانی" بە بەشداری ژنان دەستی پێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی بەناونیشانی "لە سەدەی بیست و یەکدا سیاسەت لە دژی سیستەمی دەسەڵاتی پیاوان، سیاسەتی تێکۆشان و ڕیبازەکانی" بە بەشدارییەکی بەرچاوی ژنان دەستی پێکرد.

 

"ژنان دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێکۆشان دەکەن"

دەریا ئایدن، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی، لە سەرەتاوە ناگیهان ئاکارسەلی بە بیر هێنایەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی بەکۆمەڵ دەبنەوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەوروپا، ژنان لە ڕیزی پێشەوەی بەرخۆداندا تێکۆشانیان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ عەقڵیەتی پیاوسالاری دەستی بەسەر هەموو دەستکەوتەکانی ژناندا گرتووە، ژنان دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک زیاتر لە ١٠٠ ساڵە تێدەکۆشن، هەموو دەستکەوتەکانی ژنان دەرئەنجامی تیکۆشانێکی دوورودرێژن، بە تایبەت لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ لە دوای ساڵی ٢٠١٥، ئەمڕۆ هەموو دەستکەوتەکان لە ژێر هەڕەشەدان، لەم هەموو بازنەی توندوتیژیەدا، لە کوردستاندا قۆناغێکی توندی توندوتیژی هەیە.

 

"دەستکەوتەکانی ژنان لەژێر هەڕەشەدایە"

دەریا ئایدن باسی لەوەکرد، "بە تایبەتی ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی جیاوازی کۆلۆنیالیزمداین، هەموو دەستکەوتەکانی ژنان لەژێر هەڕەشەدایە، دوای دانانی قەیوم لە ساڵی ٢٠١٦، سەرەتا ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی ژنان داخران، لە بەرامبەر ئەمەدا، ژنۆلۆژی بە میراتی زانستی ژنان هەوڵی دروستکردنی هێڵێکی نوێی خەبات دەدات، ئەو بەرخۆدانەی ژنان کە نزیکەی نیو سەدەیە لە کوردستان بەڕێوە دەچێت، میراتی ئەوەیە، ژنۆلۆژی هەوڵ دەدات زانستێکی نوێ بنیات بنێت، زانست خزمەت بە کێ دەکات ساڵانێکی زۆرە مشتومڕی لەسەرە، ژنۆلۆژی بەدواداچوون بۆ کۆدە پیاوسالارییەکانی ٥٠٠٠ ساڵ دەکات، بە ئامانجی دابینکردنی زانستێک بۆ ڕزگاری ژنان.

 

دەریا ئایدن سەرنجی بۆ یادی ١٠ ساڵەی ژنۆلۆژی ڕاکێشا و جەختی لە گرنگی کۆنفڕانسەکە کردەوە، ڕاشیگەیاند، کە دەیانەوێت گفتوگۆکانیان لەم کۆنفڕانسەدا هەبێت و ناوەڕۆکی کۆنفڕانسەکەی بڵاوکردەوە.

 

دوای وتاری دەستپێک، ژنان پشوویەکیان بە کۆنفڕانسەکە دا و بە تەوەری "لە دوێنێ تا ئەمڕۆ ژنۆلۆژی: بۆچی - چۆن" بەردەوامی هەیە.