کەژەکە: پێویستە لێپرسینەوە لە توڕی مرۆڤکوژ بکرێت

کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵان "خەمباری و سەرهەڵدانی خۆی" دەربڕی و وتی، "تێکۆشانی ئازادی ژنان دەبێت لێپرسینەوە لەم تۆڕ و سیاسەتە بکوژە بکات".

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە کوشتنی نارین گۆران ڕایگەیاند، "ئەم کوشتنە کوشتنێکی بێ ڕەحمانەی ڕژێمی کوژەر و کۆنترا گەریلا و سیستەمی شەڕی تایبەتە".

 

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

"خەم و پەژارەمان لە بەرامبەر کوشتنی نارین گۆران لە گەڕەکی تاڤشانتەپەی شارۆچکەی ڕێزان سەر بە ئامەد دەرنابڕدرێت، توڕەیی و یاخیبوونمان زۆرە، نارین یەکێکە لە دوا قوربانیانی ئەم جیهانە دۆزەخییەی کە بەسەر کورد و ژن و خەڵکدا سەپێنراوە، ئەو ڕێکارەی کوشتنی نارین سیاسەتێکی سیستماتیکی و تایبەتی ناوەندی شەڕی تایبەت و دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە، کە دوژمنایەتی ژنان دەکات و جینۆساید بەسەر کورددا دەسەپێنێت.

 

نارین ئەرک و بەرپرسیارێتی بۆ بەجێهێشتین"

لە دژی ژیان و هۆشیاری ئازادی لە کوردستاندا، کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، واقیعی گەندەڵی بەسەر کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی سیاسەتەکانی دەستدرێژی و مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشییەوە دەسەپێنن، کە لە کەسایەتی ناریندا بە شێوەیەکی بێبەزەییانە، خۆی نیشان دا، کوشتنێکی زۆر جدییە کە نابێت بە ناڕەزایەتییەکی ڕۆتینی پشتگوێ بخرێت، نارین ئەرک و بەرپرسیارێتی بۆمان بەجێهێشت، لە بەرامبەر هێرشەکانی لەناوبردنی کۆمەڵگە کە وەک سیاسەت و دەوڵەتێک کە دوژمنایەتی ژن دەکات و جینۆساید بەڕێوە دەچێت، پێویستە بە سەرهەڵدان و تێکۆشانێکی بەرهەمدارەوە هەستین.

 

بۆچی نارین کوژرا، کێ کوشتی، نارین چی بینی کە کوژرا؟ دەبێت ئەمەش وەک سیاسەتی دەوڵەت سەیر بکرێت و لە هەمان کاتدا هەموو ئەوانەی بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەگەڕێن و داوای لێپرسینەوە دەکەن، تێکۆشانیان زیاتر بکەن، گەل و ژنانی کورد وەڵامی ئەو پرسیارانە دەزانن، چاوی ​​نارین شاهیدی ئەم خراپبوونە، دەرئەنجامی سیاسەتی ڕێگریکردن لە ڕاگرتنی ئازادی گەلی کورد و خەباتی ئازادی ژنانە؛ خەباتی ئازادی ژنانی جیهان و گەلی شەرەفمەندی کورد دەبێت ئەوەی نارین بینیویەتی پیشانی بدات و داوای لێپرسینەوە لەم تۆڕ و سیاسەتی کوشتن بکات.

 

"ئەم گوندە کوشتنی ژنان تیایدا بەرزە"

بۆ ئەوەی بکوژانی نارین ئاشکرا ببن، پێش هەموو شتێک دەبێ ڕاستییەکانی ناو گەڕەکی تاڤشانتەپەی ئاشکرا بکرێن، ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە پەیوەندییان بە دروستکردنی بنکە و ناوەندی ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکانی وەک داعش و حزبولکۆنترا و هێزە ئەمنییەکانەوە هەیە، کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکارەوە دروستکراون، ڕوونە کە ئەم جۆرە ناوەندانە لە ناوچەی هاوبەشی دەوڵەت-هوداپار-داعش-پەدەکەدا بنکەیەکی گرنگن، ئەم ناوەندە یەکێکە لە ناوچەکانی کۆنترا و تەقەمەنی و گۆڕی بەکۆمەڵ و یەکێکە لەو شوێنانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی تێدا کوژراون، ئەم گوندە ئەو گوندەیە کە نوێنەرایەتی جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی ژن دەکات، بۆیە بۆ ئەوەی بکوژانی نارین ئاشکرا بکرێن، پێویستە داوای لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی سەد ساڵەی جینۆساید و ڕێکخراوی شەڕی تایبەتی خۆی بکرێت.

 

ئەوەی نارین بینی و ئەزموونی کرد، گۆڕە بەکۆمەڵەکان و تەقەمەنی حزبولکۆنترا، دەستدرێژیکردنە سەر خولەکانی قورئان، توندوتیژیی میلیتاریستی پیاوانە، کەرەستەی شەڕی پیسی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بوو، کوشتنی نارین و داوای لەدەستدانی نارین و ونبوونی بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژ هەمووی بۆ لەدەستدانی ئەو بەڵگە تاوانکارییانە بوو، لە کۆتایی دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد، کۆمەڵگەی تورکیا مەحکومە بە خراپبوون و تێکچوون، ئەم سیستەمە کە لەناوبردن و خراپبوون لە تورکیادا، جینۆساید بەسەر ژنان و کورددا دەسەپێنێت، دەبێت ڕەت بکرێتەوە.

 

ئەوەی بەسەر ئەم گوندەدا هاتووە، تۆڕی کوشتنی ١٧ هەزار کردەوەی کوشتنە کە دەوڵەتی داگیرکاری تورک لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە مەبەستی نەهێشتنی خەباتی ژنان و گەلی کورد لەگەڵ ڕێکخراوی حزبولکۆنترا ئەنجامیدا، ڕژێمی بکوژی ئاکەپە-مەهەپە، تۆڕی حزبولکۆنترای کردە هوداپار، مەیدانێکی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژیی لەو شارەوانیانەی کە دەستی بەسەردا گرتبوو، بۆ هوداپار دابین کرد و هێندەی تریش کۆمەڵکوژییەکەی فراوانتر کرد، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی لەناوبردن کە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ژنان و بزووتنەوەی ژنان سەپاندووە، لە کوردستانیش ڕێکخراوەکانی باند و تەریقە و جەماعەتەکانی لە تورکیا داناوە.

 

دوژمنایەتی بەرامبەر گەلی کورد و بەرامبەر بە ژنان بە ڕێکخستنی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرەستی پێکهێنا، لەگەڵ ئەمەش بە پشتبەستن بە پلانی لە ناوبردنی گەلی کورد، ڕێکخراوەکانی داعش و ئۆسۆ، هێرشیان بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژاڤا و جینۆساید لە شنگال و داگیرکردنی باشووری کوردستان دەستپێکرد، دوای ئەوەی ئەم هێرشانە شکستیان هێنا، عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی بەو پشتیوانییەی کە لە ناتۆوە وەرگیرابوو، داگیرکران، بە هاوکاریی هێزی خائین و ناپاک و سیخوڕ و کۆنتڕاکان، ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاری و لکاندنی بە شێوەی سیاسی و سەربازی و ئایدیۆلۆژی لە هەموو بوارێکدا بەردەوامن، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، بە فەرمی کردنی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە- هوداپار لە مەراسیمی دەوڵەتی لە مەلازگیرت، دیداری لەم دواییەی مەسعوود بارزانی و سەرۆکی هوداپار زەکەریا یاپیچی ئۆغڵو، کە لە ئەنجامیدا یەکێک لە سەرکردە گرنگەکانی داعش کە ٦ ساڵ زیندانی کرابوو، لە لایەن پەدەکە لێی خۆش بوو و ئازاد کرا؛ هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە هێرشی جینۆسایدی بەرفراوان دژی گەل و ژنانی کورد ئەنجام دەدرێت.

 

"پێویستی بە یەکڕێزی و تێکۆشان هەیە"

ڕوونە کە کۆمەڵکوژی ژن و منداڵ لە تورکیا و کوردستان تەنیا کاری مرۆڤێک یان چەمکێکی فیۆداڵی نییە، بەڵکو سیاسەتی شەڕی تایبەتی ڕێکخراوە، زیادبوونی کوشتنی بەکۆمەڵ و دەستدرێژی و هەراسانکردن و لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان بەشێکە لە کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵان.

 

پێویستە بە یەکڕێزی و تێکۆشان دەنگ و کردار بەرز بکرێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ژنان و گەلەکەمان دەکەین بۆ ڕوونبوونەوەی کوشتنی نارین و پاراستنی منداڵان لەم دەسەڵاتە جینۆسایدە، تێکۆشان هێندەی تر گەورەتر بکەن".