زیندانی نەخۆش مەقبولە ئۆزەر ئازاد کرا

مەقبولە ئۆزەری زیندانی، کە بە نەخۆشی لە زینداندا بوو، دوای کۆتایی هاتنی سزای زیندانیکردنەکەی، ئازاد کرا.

وان

 

مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨٢ ساڵ، کە لە ناوچەی ئارتمەتانی شاری وان نیشتەجێیە، لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ دەستبەسەر و لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ئازاد کرا، بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخراوەکە" بۆ جاری دووەم لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٤ جارێکی دیکە دەستبەسەرکرایەوە.

 

سەرەڕای نەخۆشییەکەی مەقبولە ئۆزەر دەزگای پزیشکی دادوەری ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە"ی بۆ ئامادە کرد و لە زینداندا بە نەخۆشی هێڵدرایەوە.

 

مەقبولە ئۆزەر، کە لە زیندان نەخۆش بوو و ماوەی ش ٢٥٤ ڕۆژ لە زیندان مایەوە و دوای تەواوکردنی سزاکەی، ئازاد کرا.