هودا کایا ئازاد کرا

 لە دانیشتنی دووەمی دۆسیەی کۆبانێ کە لە ٢٢ەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بڕیاری ئازادکردنی هودا کایا پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە درا.

ئەنقەرە

 

لە نێوان ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ناڕەزایەتی دژی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ هەبوو، دادگاییکردنی بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لەسەر ئەو کارانە بەردەوامە، سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە هودا کایا، سەرپیل کەمالبای، فاتمە کورتولان، پێرۆ دوندەر و گارۆ پەیلان تۆمارکرا، دانیشتنی یەکەمی دۆسیەکە لە ٢٢ەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو و سیاسەتمەداری زیندانیکراو هودا کایا بەرگری لە خۆی کرد و بەردەوام بوو پارێزەران بەردەوام بوون لە بەرگریکردن.

 

پارێزەر نورای ئۆزدۆغان ڕایدەگەیاند، ئامادەکردنی تۆمەتی دووەم لە دۆسیەی کۆبانێ، مرۆڤ لە لایەنی یاساییەوە سەرسام دەکات، ڕایگەیاند وتەی شایەتحاڵ گوڵ تانریڤێردی سەبارەت بە کایا وەرنەگیراوە و ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان لەبەردەستدا نییە.

 

ئۆزدۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەتکردنەوەی بەڵگەکان و ئەو لێدوانەی کە پەیوەندی بە ٦-٨ی تشرینی یەکەمەوە هەیە" تەنها ئامرازێکە بۆ گیان لەدەستدانی ٣٧ کەس و ئەمەش هەمیشە بەکارهێنراوە، هیچ گومانێک لە هەڵهاتنی کایا نییە و پێویستە بریکارەکەی ئازاد بکرێت و نەک دادگایی و زیندانی کردن.

 

پاشان داوا کرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی بریکارەکان گارۆ پەیلان، فاتمە کورتوڵان، سەرپیل کەمالبای، پێرۆ دوندەر هەڵبگیرێت.

 

دادگا بڕیاریدا بە ئازادکردنی هودا کایا بە مەرجی قدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵات لێی.