ژنان: قەیوم لادەبەین و لە ماڵەوە دانانیشن

ئەو ژنانە لە "رێپێوانی دیموکراسی"دا دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ بەشدارن، بانگەوازیان لە هەموو گەلی جولەمێرگ کرد و ڕایانگەیاند، رۆژ ڕۆژی مانەوە لە ماڵەوە نییە، ڕۆژی خاوەنداری کردنە لە ئیرادەی خۆتان.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

جولەمێرگ- بەرخۆدانی گەل و هەڵبژاردنەکان کە دوای دانانی قەیوم لە ٣ی حوزەیران دژی شارەوانی جولەمێرگ دەستیپێکرد، بە "رێپێوانی دیموکراسی" کە لە ١٠ی حوزەیران دەستیپێکرد بەردەوامە، دوای ڕێپێوانەکە، گەل لە گردبوونەوەیەکدا لە ١٣ی حوزەیران لە ناوەندی شاری جولەمێرگ کۆدەبنەوە و دەڵێن "هیچ ڕێگایەک بۆ قەیوم نییە"، "ڕێپێوانی دیموکراسی" لە شەمزینان دەستیپێکرد و لە گەڤەر و چەلێ بەردەوامە، شاندەکە بۆ هەر شوێنێک بچێت گوێ لە گەل دەگرێت.

 

ئەو ژنانە بەشدارییان لە "ڕێپێوانی دیموکراسی" کرد، داوایان لە گەل کرد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن، بە وتنی "کاتی ئەوە هاتووە بڵێین بەسە"، ئیرادەی خۆیان بۆ چالاکییەکان دەربڕی.

 

 "ئەگەر دەمانەوێت ئەم هێرشانە بوەستێنین با لە ماڵەوە دانەنیشین"

ئامینە ئەنگودارکو، یەکێک لەو دایکانە کە لە سەرەتاوە بەشداری ڕێپێوانەکەی کردووە، داوای لە گەل کرد خاوەنداری لە ئیرادە و خەباتی خۆیان بکەن و وتی: ڕێپێوانەکەمان دژی قەیوم دەستپێکرد، هەم قەیوم و هەم عەقڵیەتی شەرمەزار دەکەین، لێرەدا مافی کەسمان پێشێل نەکردووە و سەیری مافی کەسیش ناکەین، بە ئیرادە و ماندووبوونمان شارەوانیمان بردەوە، ئەو قەیومەی لەسەر رەنجی ئێمە داندراوە قبوڵ ناکەین، ئەگەر بۆ چەند مانگێکیش بێت ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان، ئەم پرۆسەیە، ئەم نادادپەروەرییە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت، ئەگەر بمانەوێت ئەمە بوەستێت، دەبێت لە ماڵەوە نەمێنیەوە، ئەم ڕێپێوانە تا ڕۆشتنی قەیوم بەردەوام دەبێت، با هەمووان ڕاپەرن و بە قەیومەکان بڵێن بوەستن، با گەلی جولەمێرگ ڕاپەرن و خاوەنداری لە نوێنەر و ئیرادەی خۆیان بکەن، ئەم بابەتە تەنیا پرسی کورد نییە، پرسی هەموو کەسێکە کە ویژدانی هەیە، بە ئیرادە و باوەڕمان سەرکەوتین، بۆچی ئیرادە و سەرکەوتنمان لە ئازاری گەدەیاندایە؟ هەرچییەک بکەن ئێمە خاوەنداری لە مافی خۆمان دەکەین، ڕێپێوانەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی شارەوانیمان بەدەستدەهێنینەوە.

 

"ئەم خیانەت و سوکایەتییە قبوڵ ناکەین"

عادەت دۆگمە باسی لەوەکرد، گەل لە هەموو ناوچەیەک دەڵێن قەیوممان ناوێت و ڕێپێوانەکەیان بەردەوام دەبێت تا شارەوانییەکان دەگەڕێتەوە دەستیان، وتیشی: لە ماڵەکانمان دانانیشین و چاوەڕێی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی دیکە نابین، تا شارەوانیمان بەدەستدەهێنیەوە، ڕێپێوانەکەمان بەردەوام دەبێت، بە بەڵێن و ئیرادەیەکی زۆرەوە دەڵێین؛ ئێمە لە کوردستان قەیوممان ناوێت و ئەم قەیومە قبوڵ ناکەین، ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی تێدەکۆشین، ئیرادە و خواستمان هەر یەکە و بەم دەسەڵاتە دەتوانین قەیومەکان لەم خاکانە دوور بخەینەوە، ئەم قەیومە جگە لە خیانەت لە گەلی کورد هیچی تر نییە، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە کۆتایی ڕێگاکە، هیچ ڕێگایەکیان نییە بۆ دەربازبوون، بۆ ڕزگارکردنی خۆیان لە هەموو شوێنێک سەرلێشێواوی دروست دەکەن، بەڵام قبوڵی ناکەین، تا دوا دڵۆپی خوێن خەبات دەکەین و لەسەر پێی خۆمان دەبین، ماندوو نەناسانە بەدوای ئیرادەی خۆماندا دەگەڕێین و لەسەر پێی خۆمان دەبین تا ئەو کاتەی بەدەستی دەهێنین.

 

"پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لەخۆی بکات"

لە کۆتاییدا شادیە قرمزیگول، هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر، داوای لە گەل کرد کە لە ١٣ی حوزەیران بۆ ئیرادەی خۆیان بوەستن و لە مەیدان بن و وتی: وەک دەزانن هاوسەرۆکی شارەوانیمان دەستگیرکراو قەیوم لە شوێنی داندرا، گەل کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە قەیوم نیشان دا و ڕاپەڕین، گەل لە هەموو بوارێکدا نیشانی دەدەن کە ئەم دڕندەییە قبوڵ ناکەن، لە بەرامبەر ئەمەدا دەستمان بە ڕێپێوانێک کرد و لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت، ئەم سیاسەتەی ئێستا قبوڵکراو نییە، ئەمە جگە لە دڕندەیی و نادادپەروەری هیچی تر نییە، گەلی کورد لە هەموو بوارێکدا کاردانەوەی خۆی لە دژی ئەمە نیشان دەدات و بەرخۆدان دەکات، داوا لە هەموو گەلی جولەمێرگ دەکەم لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵی هەستن و دەنگیان بەرز بکەنەوە و ئەم سیاسەتانە قبوڵ نەکەن، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بڵێین بوەستە.