دوای گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە داوای لێپرسینەوە لە تورکیا دەکرێت

ڕێکخراوی ستێرک و نووسینگەی پاراستنی منداڵان داوایان کرد کە پێویستە کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت لە تاوانەکانیان، بەتایبەتی دوای گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی ژمارەیەکی د

شەهبا

 

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم دواییانەدا هێرشەکانی بۆ سەر پارێزگای شەهبای عەفرین چڕتر کردووەتەوە و لە ١٨ی ئایار بووە هۆی برینداربوونی چوار منداڵ کە لەگەڵ خێزانەکانیان لەسەر زەوی کشتوکاڵی کاردەکەن، ناوی مندالەکان، فارس خەڵەف ئیبراهیم تەمەن ١٣ ساڵ کە قاچی بڕدرایەوەو گیانی لەدەستدا، مەتار ئیبراهیم تەمەن ١٤ ساڵ، دوحە حەسەن تەمەن ١٦ ساڵ و خەدیجە ئیسماعیل تەمەن ١٥ ساڵ.

 

ڕێکخراوی ستێرک و نوسینگەی پاراستنی منداڵان لە ناوچەی عەفرین-شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ ١٩ی ئایار بڵاوکراوەتەوە، هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیای بۆ سەر شەهبا و بەئامانجکردنی هاوڵاتیان و منداڵانی شەرمەزار کرد.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بە شێوەیەکی سیستماتیکی و بە مەبەست خەڵکی مەدەنی و منداڵان دەکاتە ئامانج، لە سیاسەتی تاوانکاری نەوەستاوەو ڕۆژانە ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە خەڵکی مەدەنی و منداڵان تێیدان، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکانمان کە زۆربەیان منداڵن، لەبەردەم بێدەنگییەکی تەواوی نێودەوڵەتیدا، گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.

 

لە ١٨ی ئایاردا، هێرشەکانی تورکی داگیرکەر بوونە هۆی برینداربوونی چوار منداڵ کە لەگەڵ خێزانەکانیان لەسەر زەوی کاریان دەکرد کە بەهۆی بارودۆخی سەختی ئابوورییەوە دەیانویست بژێوی پەیدابکەن، بەهۆی چەکی خیانەتکارەوە زیانیان بەرکەوت، هەندێکیان لە دۆخێکی سەختدان و لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای شەهبا لەژێر چارەسەردان و فارس خەڵەف ئیبراهیمی تەمەن ١٣ ساڵ کە قاچی بڕدرایەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.

 

نووسینگەی پاراستنی مافەکانی منداڵان دەپرسێت: کوا مرۆڤایەتی و پارێزەرانی پاراستنی منداڵان لە هەموو ئەو شتانەدا کە ڕوودەدات؟" جەختیشی کردەوە پێویستە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مافی منداڵان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی منداڵان و ئەرکە مرۆییەکانیان.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:بە توندی بێدەنگی نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکەین و داوا لە ڕێکخراوە مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە یاساییەکان دەکەین ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی منداڵاندا بۆ ئەوەی بتوانن وەک منداڵانی دیکەی جیهان لە سەلامەتی و ئاشتیدا بژین و دەبێت لەبەردەم تاوانەکانی داگیرکاری تورکیادا بوەستن و بەرپرسیاریان بکەن لە کردەوە و تاوانکارییەکانیان.