لە چلاخا پەیکەری پەرتوکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داندرا

پەیکەرێکی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی چلاخای کانتۆنی جزیرە داندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ناوچەی چلاخا لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی ناوچەکە پەیکەرێکیان لە ڕۆژئاوای ناوچەکە دانا کە تایبەتە لە پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

پەیکەرەکە پێکهاتووە لە سێ بەرگ لە بەرگریننامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارستانیەتی سەرمایەداری و کۆمەڵناسی ئازادی و قەیرانی شارستانیەتی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری شارستانیەتی دیموکراتیک.

 

هەروەها پەرتوکێکی کراوە هەیە کە بەشێکی بچووک لە شیکردنەوەی ڕێبەری گەلی کورد  عەبدوڵا ئۆجالانو دەربارەی پێکەوەژیانی ئازاد و سیستمی خۆپاراستن بە نەتەوەی دیموکراتیک و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دەدات.